تاوان
ئامارەکانی تاوان لە ساڵی ٢٠١٩ / From Wikipedia, the free encyclopedia
تاوان کارێکە کە لەلایەن کەسێکەوە دژ بە یاساکانی وڵات یان ناوچەیەک دەکرێت. ئەو کەسە کە ئەو کارە دەکات بە تاوانبار دەناسرێت.
سەرەکیترین شتانێک کە بە تاوان ناو دەبرێن ئەوەیە کە وادەزانرێت ئەو شتە دەبێتە ھۆی درووستبوونی کێشە بۆ کەسێکی تر. شتانێک وەک کوشتنی کەسێکی تر، ئازارگەیاندن بە کەسێکی کە یان دزین لە کەسێکی تر لە زۆربەی وڵاتەکان تاوان دێنە ئەژمار. ھەروەھا دەکرێت خواردنی خواردنێکی تایبەت، وەک گۆشتی گیانلەبەرێکی سەیری نایاب، گەڵای کەنگر، تاوان بن.
کاتێک کە ھەندێ لە تاوانبارەکان لەو تاوانانە پارەیان پەیدا کردووە ھەوڵ دەدەن بۆ ڕێگر بوون لە دۆزینەوەیان لەلایەن پۆلیسەوە دەست دەکەن بە پارەشۆری! (کڕین و فرۆشتن بەو پارە کە پەیدایان کردووە.)