From Wikipedia, the free encyclopedia
سوزان ساراندۆن (لە دایکبووی ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٦، نیویۆرک سیتی)[1][2] خانمەئەکتەر،[3][4] چالاکوان و بەڕێوبەری بەرھەمھێنانە. ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، یەک جار خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی، ھەروەھا جارێکیش خەڵاتی سکرین ئەکتەرز گیلد ئەواردز. زیاتر لەوەش، نۆ جار بووەتە پاڵێوراوی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا شەش پاڵێوراوبوونیش لە خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم.
سوزان ساراندۆن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Susan Sarandon | |
لەدایکبوون | نیوویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٦
ناوی کاتی لەدایکبوون | Susan Abigail Tomalin |
ھاوسەر | کریس ساراندۆن |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | تیم ڕۆبینز، Franco Amurri |
منداڵ | Eva Amurri، مایڵز ڕۆبینز |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری فیلم، ئەکتەری دۆبلێر، بەرھەمھێنەری فیلم، ئەکتەر، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن |
پۆستەکان | باڵیۆزی نیازپاکی یوونیسێف |
پەروەردە | The Catholic University of America، Edison High School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٧٠ |
ئەندامی حیزبی | حیزبی دیموکرات |
ئایین | کاسۆلیکی |
ئارەزووی سێکسی | دووڕەگەزخوازی |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر |
وێبگە | http://www.susan-sarandon.com |
بەستەری وەسفکراو | https://www.tekstowo.pl/wykonawca,susan_sarandon.html |
سوزان لە ساڵی ١٩٧٠، بۆیەکەمینجار لە فیلمی جۆو دەرکەوت.[5][6] لە ساڵی ١٩٧٢، بۆیەکەمینجار لە شانۆی برۆدوەی دەرکەوت، ئەمەش کاتێک بوو کە لە شانۆگەری ئێوارەیەک لەگەڵ ڕیچار نیکسن بەشداریکرد. لە ساڵی ١٩٩٥، لە فیلمی Dead Man Walking بەشداریکرد، بەھۆی ئەم فیلمەوە بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر،[7] بەر لەو فیلمەش چوار جار پاڵێوراوبووە بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە. سوزان لە ساڵی ٢٠٠١، دەرکەوتنێکی کورتی ھەبوو لە زنجیرەی ھاوڕێکان، کە بەم ھۆیەوە پاڵێوراوکرا بۆ خەڵاتی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، کە جگە لەمجارە ئەوا پێنج جاری دیکە پاڵێوراوی بەدەستھێنانی خەڵاتەکە بووە.
سوزان جگە لە کارەکانی وەک ئەکتەر، ئەوا وەک چالاکوانێکی سیاسیی و کۆمەڵایەتی دەردەکەوێت و ناسراوە،[8] ئەو لە ساڵی ١٩٩٩ بوو بە باڵیۆزی چاکەخوازی یوونیسێف. لە ساڵی ٢٠٠٦، خەڵاتکرا لەبەرامبەر چالاکیی و کارەکانی لەدژی برسیێتی. سوزان ماوەیەکیش لەدژی سزای مەرگ کەمپەینی ساز کردبوو.[9]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.