زیانامێر
From Wikipedia, the free encyclopedia
زیانامێر (بە ئینگلیزی: Malware) بەو نەرمامێرە دەوترێت کە بۆ تێکدان و شپرزەکردنی کارەکانی کۆمپیوتەر، بەدەستھێنان و کۆکردنەوەی زانیاری، یا دۆزینەوە و بەردەستخستنی ڕێگەگەلی شاراوە بۆ چوونەناو سیستەمە کۆمپیوتەرەیییەکان بەکاردێت و بەگەلێک شێوازی جیاجیاوە خۆی نیشان دەدا، لەوانە کۆد، سکریپت، ناوەرۆکی پەڕەی وێب.[1] بەگشتی زیانامێر زاراوەیەکە بۆ ئاماژە بە ھەموو فۆرمەکانی نەرمامێر کە بە نەیار یا خۆترنجێنەر دێنە ئەژمار. زیانامێرەکان بریتین لە ڤایرووس، کرم، ئەسپی ترۆجان، ڕووتکیت، کلیلدز، سپایوەیر، و ئەدوەیر. تا ساڵی ٢٠٢٠، بەرنامەیەکی زیانبەخش کە بە ناوی جۆکەر ناسراوە، چونکە ئەو ئایکۆنەی کە بەکاریدەھێنێت لەکاتی دەرکەوتنی لە ئەپ ستۆرەکان ھی گاڵتەجاڕێکە- زیاتر لە ١٧٠٠ بەرنامەی تووش کرد کە دەبوو لە یازدە ئەپ ستۆر لاببرێن. بەڵام ئەم بەرنامە زیانبەخشە زۆر بەخێرایی خۆی لەگەڵ فرۆشگاکەدا دەگونجێنێت و دەتوانرێت بە ئاسانی بشاردرێتەوە. بەگشتی بەرنامەی زیانبەخش بەھۆی کراکەرەکانەوە دروست دەبێت کە لە ڕێگەی جووڵەی جیاوازەوە لە ڕێگەی بەستەر یان ئیمەیڵەوە دەچنە ناو ئامێرێکەوە بۆ بەدەستھێنانی زانیاری بەکارھێنەر.[2]
زیانامێر | |
---|---|
لقی | بەرنامەى كۆمپيوتەر، نەرمامێر، badware، security risk |
بەکاردەھێنێت | malware vector |
Handled, mitigated, or managed by | anti-malware، sandbox |