From Wikipedia, the free encyclopedia
زۆڵە بێشکۆکان (بە ئینگلیزی: Inglourious Basterds) فیلمێکی جەنگی ساڵی ٢٠٠٩یە و لە نووسین و دەرھێنانی کوێنتن تارانتینۆ و نواندنی براد پیت، کریستۆف ڤاڵتز، مایڵ فاسبێندەر، ئیلای ڕۆت، دیان کرووگ، تیل شڤایگەر و میلاینی لۆرێنە. چیڕۆکی فیلمەکە باسی مێژوویەکی دەستکاریکراوی سەردەمی نازیەکان دەکات، کە تێیدا کۆمەڵێک سەربازی جولەکە ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرکردایەتی نازیەکان دەدەن بە سەرکردایەتی شۆشانا درێیفوس (لۆرێن)، کچێکی جولەکەی فەڕەنسی و بەڕێوبەری سینەما و ھەروەھا ئەفسەری باڵا ئاڵدۆ ڕەین (پیت). کریستۆفەر ڤالتز ڕۆڵی ھانس لاندا دەبینێ، کەوا سەرکردەیەکی نازیەکانە و بەدوای ئەو تاقمەی جولەکەکان دەگەڕێ و ھەوڵی ھەڵوەشاندنەوەی پلانەکەیان دەدات. تایتڵی فیلمەکە لە فیلمێکی ١٩٧٨ی ئێنزۆ جی. کاستلیاری بە ھەمان ناوەوە وەرگیراوە.
زۆڵە بێشکۆکان | |
---|---|
دەرھێنەر | کوێنتن تارانتینۆ |
بەرھەمھێنەر | لۆرێنس بێندەر |
نووسەر | کوێنتن تارانتینۆ |
ئەکتەران |
|
وێنەگری سینەمایی | ڕۆبێرت ڕیچاردسن |
مۆنتاژ | سالی مێنک |
بڵاوکردنەوە |
|
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٥٣ خولەک[1] |
وڵات | |
زمان | |
تێچوون | $٧٠ میلیۆن[4] |
داھات | $٣٢١٫٥ میلیۆن[5] |
تارانتینۆ سیناریۆی زۆڵە بێ شکۆکەکانی لەساڵی ١٩٩٨ەوە نووسیبوو، بەڵام دوودڵ لەبارەی کۆتایی سیناریۆکە، ە بۆیە بڕیاری دواخستنی فیلمەکەی دا و دوو بەشی لە فیلمی کیڵ بیڵ دەرکرد لە ٢٠٠٣ و ٢٠٠٤ و دواتر فیلمی بەڵگەی مەرگ لە ٢٠٠٧، ئینجا ھاتەوە سەر پڕۆژەکە. بەرھەمھێنانی فیلمەکە بە ھاوبەشی لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا ئەنجامدرا و وێنەگرتنی فیلمەکەش لە شوباتی ٢٠٠٨ دەستیپێکرد و دیمەنەکانی لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا وێنەی گیرا بە بودجەی ٧٠ میلیۆن دۆلار.
زۆڵە بێشکۆکان توانی ٣٢١ میلیۆن دۆلار لە سەرتاسەری جیھاندا کۆبکاتەوە و بووە پڕداھاترین فیلمی تارانتینۆ تا دەرچوونی فیلمی جانگۆی ئازادکراو لە ساڵی ٢٠١٢ کەوا فیلەکەی کردە دووەم پڕداھاترین فیلمی تارانتینۆ. فیلمەکە پێشوازیەکی گەرمی ڕەخنەگرانی لێکرا لە خەڵاتەکانی ئۆسکاردا بۆ ھەشت خەڵات پاڵێورا دیارترین باشترین فیلم، باشترین دەرھێنەر و باشترین سیناریۆی ڕەسەن. کریستۆف ڤاڵتز بۆ ڕۆڵی ھانس لاندا، توانی خەڵاتی باشترین ئاکتەر لە فیستیڤاڵی فیلمی کان، خەڵاتی بافتا، گۆڵدن گڵۆب، سکرین گیڵد، کریتیکس چۆیس و ئۆسکار بباتەوە بۆ باشترین ئاکتەری پشتگیریکار.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.