زنجیرەچیای عەسیر
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
کێوەکانی عەسیر، زنجیرەچیای عەسیر(عەرەبی:) ناوچەیەکی شاخاوییە لە باشووری ڕۆژئاوای سعودییە کە هاوتەریب لەگەڵ دەریای سووردا درێژبۆتەوە. ئەو ناوچانەی لە هەرێمی عەسیری سعودیە پێکدێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە گشتی ناوچەکانی نزیک سنووری یەمەنیش دەگرێتەوە[1]. چیاکان نزیکەی ١٠٠,٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەی داپۆشیوە و لە شاخ و دەشت و دۆڵی کوێستانەکانی عەرەبی پێک دێت[2]. سێنسو لاتۆ، ئەوان بەشێکن لە چیاکانی سەراوات، کە ئەمەیان بە زنجیرەی چیا پێناسە دەکەن کە هاوتەریب لەگەڵ تیهامە بە درێژایی بەشی ڕۆژئاوای نیمچە دوورگەی عەرەبی بەتایبەتی بەشەکانی ڕۆژئاوای سعودیە و یەمەن درێژبوونەتەوە[3].
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە ڕێکخستن بێت تاکوو لەگەڵ سیاسەتی شێواز بگونجێت. (ئەیلوول ٢٠٢١) |
زنجیرەچیای عەسیر | |
---|---|
ناو بە زمانی فەرمی | جبال عسير |
وڵات | عەرەبستانی سعوودی |
پۆتانی شوێن | |
بەرزترین خاڵ | کێوی سەودا |
کێوەکان بە پلەی سەرەکی لە بەردی هەویری، بەردی لمی و گێچی پێک هاتوون، لە بنەچەی ژوراسیک و کریتاسوس و پالیۆجین چینی ژێرەوەیان لە گرانێتی پرکامبرین پێک هاتوون[4].
ئەم زنجیرەچیایانە بەرزترین ڕێژەی بارانبارینی سعودیەی هەیە بەهۆی زۆری بارانی وەرزییەوە ڕێژەی بارانبارین دەتوانێت لە ٦٠٠ ملیمەتر تا زیاتر لە ١٠٠٠ میلیمەتر ببارێت لە ساڵێکدا، ئەمەش برێکی زۆرترە لەچاو دەشتایی ڕۆژهەڵات و بانەکانی تر کە بڕێکی زۆر کەمتر وەردەگرن، لە ٥٠٠ ملیمەتر بۆ خوار ١٠٠ میلیمەتر لە ساڵێکدا[5].
بەروبوومی هەرێمەکە، کە زۆربەی ئەو بەروبوومانەن کەلەسەر کێوەکانی دەڕوێن وەک گەنم، قاوە، پەن، نیلی، زەنجەڵ، سەوزە و خورما دەگرێتەوە هەرێمەکە هەروەها ژینگۆیەکی لەبارە بۆ ئاژەڵ و مەڕ و بزن و حوشتر.
ناوچە سەختەکانی ناوچەکە یارمەتی پاراستنی بۆماوەیی ناوازەی دەڤەرەکە دەدات، چەندین جۆری قارچکی میکسۆمیسیتسی نوێ لە هەرێمەکە دۆزراونەتەوە، وەک جۆرەها ڕووەکی کە پێشتر نەبوون. هەروەها وا بیردەکرێتەوە کە ئەسیر یەکێک بێت لە دوایین ژینگەی سروشتی بۆ پڵنگەکانی عەرەب[6].
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.