زمانە تورکییەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
زمانە تورکییەکان ماڵباتە زمانێکە کە لە ٣٥ زمان پێکدێت.[1] زۆرجار ئەم ماڵباتە زمانە دەخرێتە ناو خێزانی زمانە ئاڵتەیکەکان کە پێکدێت لە ژاپۆنی و کۆری و مۆنگۆلی. ئاخێوەرانی ئەم کۆمەڵە زمانە دەکەونە ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای ئاسیا، ناوەندی ئاسیا، سیبێریا و ئەناتۆلیا. زمانە ترکیکەکان زمانی زکماکی ١٧٠ ملیۆن کەسە.[2] زمانی تورکیش زۆرترین ئاخێوەری ھەیە لەناو ھەموو زمانە تورکییەکان کە زیاتر لە ٧٥ ملیۆن ئاخێوەرە.[3]