زانین
From Wikipedia, the free encyclopedia
زانین یان زانایی (بەئینگلیزی: Knowledge، بە عەرەبی: معرفة) لە فەرھەنگەکاندا بەم جۆرە پێناسەکراوە:
- شارەزاییگەل و پسپۆڕیگەلێک مرۆڤ لە ڕێگەی ئەزموون یان پەروەردەوە بەدەستیدێنێت؛
- شتێک کە لە گۆڕەپانێکی تایبەتەوە یان بەگشتی دەزانرێت؛
- ئاشنایی و ئاگاداریی بەدەستھاتوو بەھۆی ڕووداوێک یان بارودۆخێکەوە.[1]
لە فەلسەفەدا، چەمکی زانین لە چەمکە بنەڕەتییەکانە. مەعریفەتناسی کە لە لقە سەرەکییەکانی فەلسەفەیە گرنگی بە سروشتی زانین و پرسیارەکانی دەوروپشتی زانین دەدات. باسە فەلسەفییەکان لە سەر زانین، بەگشتی، لە داڕشتنەکەی ئەفلاتوونەوە دەستیانپێکرد: "باوەڕی دروستی پاساوبۆھێنراو".
ئێستاکە ھیچ پێناسەیەکی پەسەندکراو بۆ زانین بوونی نییە و چاوەڕوان ناکرێت لە داھاتووی نزیکیشدا بوونی ھەبێت و بیردۆزە ناکۆک و دژبەیەکەکان وەکوو جاران دەمێننەوە.