دۆخێکی تەندروستییە کە تێیدا ئازار و هەڵئاوسانی جومگەکان ڕوو دەدات و دووبارە دەبێتەوە From Wikipedia, the free encyclopedia
دەردەشا یان میری جۆرێکە لە ھەوکردنی جومگە کە دەناسرێتەوە بە ڕوودانی چەندبارەی سووربوونەوە، ناسکی، گەرمداھاتن، و ھەڵئاوسانی جومگە (کان).[1][2] بە گشتی ئازارەکە خێرا پەرە دەستێنێت، بە کەمتر لە ١٢ کاتژمێر دەگاتە ئەوپەڕی توندییەکەی.[4] نزیکەی نیوەی حاڵەتەکان لە جومگەی بنکەی پەنجە گەورەوە ڕوودەدات.[6] ھەروەھا دەکرێت ببێتە ھۆی نیشتنی کریستاڵ، بەردی گورچیلە، یان زیانگەیاندن بە گورچیلە.[1]
دەردەشا | |
---|---|
ناوەکانی تری | گاوت |
ئەنیمەیشنێکی پزیشکی ئاوسان، شێوان و ڕەقبوونی جومگەکان نیشاندەدات لە نەخۆشێکی دەردەشا | |
تایبەتمەندی | ڕۆماتۆلۆجی، پزیشکیی ھەناو |
نیشانەکان | ئازاری جومگەکان، ئاوسانی جومگەکان، و سوور ھەڵگەڕان[1] |
Usual onset | پیاوانی بەتەمەن،[1] ژنانی سووڕی مانگانە وەستاو[2] |
ھۆکارەکان | ترشی یوریک[2] |
Risk factors | ڕژێمی خۆراکی دەوڵەمەند بە گۆشت یان بیرە، کێش زیادی[1][3] |
ڕێگەگرتن | دابەزاندی کێش، ڤیتامین سی، و نەخواردنەوەی کحول[4] |
چارەسەرکردن | دەرمانە دژەھەوکردنە نا ستیڕۆیدییەکان، گلوکۆکۆڕتیکۆیدەکان، کۆلچیسین[2][5] |
ڕوودانەوە | ١–٢٪ (وڵاتانی پێشکەوتوو)[4] |
ئەم نەخۆشییە بەھۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی ڕێژەی ترشی یوریک لە خوێندا ڕوودەدات.[2][4] ئەمیش بەھۆی کۆمەڵێک ھۆکار لەوانە جۆری خۆراک، کێشەی تەندروستی، و ھۆکارە بۆماوەیییەکان.[1][3]
دەردەشا زیاتر لەو کەسانە ڕوو دەدات کە بە بەردەوامی گۆشت یان خواردنە دەریایییەکان دەخۆن، بیرە دەخۆنەوە، یان کێش زیادن ھەر لەبەر ئەمەشە بە نەخۆشی پاشاکان (یان دەوڵەمەندەکان) ناوبراوە.[4][7] مێژووەکەی کۆنە و بەلایەنی کەمەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میسڕییە کۆنەکان.[4]
دەردەشا دەکرێت بە چەند شێوەیەک دەربکەوێت، ھەرچەندە کە باوترینیان سەرھەڵدانەوەی ھێرشی توندی ھەوکردنی جومگەیە (جومگەیەکی سووربووی، ناسک، گەرم، و ئاوساو).[8] جومگەی بنکی پەنجەگەورەی پێ (جومگەی مێتاتارسۆفەلەنجی) زۆربەی جار تووشدەبێت؛ کە دەکاتە نیوەی حاڵەتەکان.[9] جومگەکانی تریش، وەکو پاژنەکان، چۆکەکان، مەچەک، و پەنجەکان لەوانەیە بەھەمان شێوە تووشببن.[8] ئازاری جومگە بەزۆری لە شەودا دەستپێدەکات و دەگاتە لوتکە لە ٢٤ کاتژمێری سەرەتادا[8] ئەمەش بەشێوەی سەرەکی بەھۆی نزمبوونی پلەی گەرمی لەشەوەیە.[1] نیشانەی تر کە بەدەگمەن دەکرێت ڕووبدەن ھاوشان لەگەڵ ئازاری جومگە، لەوانەش ماندوویەتی و تای بەرز.[6][10]
بەرزبوونەوەی ڕێژەی ترشی یوریک (بەرزەیوریکی خوێن) بۆ ماوەیەکی درێژ دەکرێت ببێتە ھۆی دەرکەوتنی نیشانەی تر، لەوانەش؛ نیشتووی ڕەقی بێئازاری کریستاڵی ترشی یوریک پێی دەوترێت تۆفای. تۆفای زۆر لەوەیە ببێتە ھەوکردنی جومگەی درێژخایەن بەھۆی داخورانی ئێسکەوە.[11] ھەروەھا بەرزی ڕێژەی ترشی یوریک دەکرێت ببێتە ھۆی نیشتنی کریستاڵەکان لە گورچیلەشدا، کە دەبێتە دروستبوونی بەردی گورچیلە و پاشان نەخۆشیی گورچیلە.[12]
بە کریستاڵبوونی ترشی یوریک، بەزۆری بەھۆی بەرزی ڕێژەیەکەیەوە لە خوێن، ھۆکاری بنەڕەتی دەردەشایە. ئەمەش دەکرێت ڕووبدات بەھۆی ڕژێمی خۆراک، پێشینەی بۆماوەیی، یان کەم دەردانی یوڕات، واتا خوێی ترشی یوریک.[1] کەم دەردانی ترشی یوریک لەلایەن گورچیلەکانەوە ھۆکاری سەرەکی بەرزەیوریکی خوێنە لە نزیکەی ٩٠٪ی کەیسەکاندا، لە کاتێکدا زیاد بەرھەمھێنان ھۆکارە بۆ کەمتر لە ١٠٪ ی کەیسەکان.[4] نزیکەی ١٠٪ی ئەو کەسانەی بەرزەیوریکی خوێنیان ھەیە تووشی دەردەشا دەبن لە چەند وێستگەیەکی تەمەنیاندا.[13] بەھەرحاڵ، مەترسییەکە دەگۆڕێت پەیوەست بە پلەی بەرزی یوریک لە خوێندا. کاتێک ڕێژەکەی لەنێوان ٤١٥ بۆ ٥٣٠ مایکڕۆ مۆڵ\لیتر (٧ بۆ ٨.٩ مگ\دسی لیتر)، ئەوا مەترسییەکەی ٠.٥٪ لە ساڵێکدا، بەڵام لەو کەسانەی ڕێژەکە دەگاتە بەرزتر لە ٥٣٥ مایکڕۆ مۆڵ\لیتر (٩ مگ\دل)، ئەوا مەترسییەکەشی دەبێتە ٤.٥٪ لە ساڵێکدا.[10]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.