جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە ۲۰۰۱ تا ۲۰۰۹ From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕیچارد بڕوس چەینی (لەدایکبووی ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤١) سیاسەتمەدارێکی ئەمەریکیە کەوا لەنێوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٩ وەک جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کاری کردووە. چەینی بە بەھێزترین جێگری سەرۆک لەمێژووی ئەمەریکا لە قەڵەم دراوە.[1][2] ھەروەھا یەکێکە لەو سیاسەتمەدارانەی کە کەمترین ڕێژەی دڵخوازی ھەبوو لەلایەن خەڵکەوە کە تەنھا ١٣٪ی خەڵک سیاسەتەکانیانی بەدڵ بووە لەوکاتەی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بووە.[3]
دیک چەینی | |
---|---|
٤٦مین جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان | |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٠ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ | |
سەرۆک کۆمار | جۆرج دەبلیوو بوش |
پێشینە | ئاڵ گۆڕ |
پاشینە | جۆ بایدن |
١٧مین وەزیری بەرگری ئەمەریکا | |
لە پۆستدا بووە ٢١ی ئازاری ١٩٨٩ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ | |
سەرۆک کۆمار | جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش |
جێگر | دۆناڵد ئاتوود |
پێشینە | فڕانک کارلوچی |
پاشینە | لێس ئاسپین |
نوێنەری حیزب | |
لە پۆستدا بووە ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ – ٢٠ی ئازاری ١٩٨٩ | |
ڕێبەر | ڕۆبێرت میچێل |
پێشینە | تڕێنی لۆت |
پاشینە | نیو گینگریچ |
لە پۆستدا بووە ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧ – ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ | |
ڕێبەر | ڕۆبێرت میچێل |
پێشینە | Jack Kemp |
پاشینە | جێری لێویس |
ئەندامی U.S. House of Representatives from وایۆمینگ's at-large district | |
لە پۆستدا بووە ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٧٩ – ٢٠ی ئازاری ١٩٨٩ | |
پێشینە | تینۆ ڕۆنکالیۆ |
پاشینە | کڕەیگ ئێڵ تۆماس |
٧ەمین بەرپرسی ئیداری کۆشکی سپی | |
لە پۆستدا بووە ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥ – ٢٠ی ئازاری ١٩٧٧ | |
سەرۆک کۆمار | جێڕاڵد فۆڕد |
پێشینە | دۆناڵد ڕەمسفیلد |
پاشینە | ھامیڵتن جۆردن (١٩٧٩) |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ڕیچارد بڕوس چەینی ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤١ لینکن, نێبراسکا, ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. |
پارتی سیاسی | پارتی کۆماری |
ھاوسەر(ەکان) | لین چەینی (ھاوسەرگیری ١٩٦٤) |
منداڵ(ەکان) |
|
پەروەردە | زانکۆی یەیڵ زانکۆی ویسکانسن-مادیسن زانکۆی وایۆمین (BA, MA) |
واژوو |
چەینی لە لینکن، نێبڕاسکا لەدایکبووە، و لە کاسپەر، وایۆمینگ ژیانی بەڕێکردووە.[4] وەکو قوتابی لە زانکۆی یەیڵ و وایۆمینگدا خوێندوویەتی، و بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسیەکانی زانکۆی وایۆمینگ وەرگرتووە. چەینی سەرەتا وەکو یاریدەدەری کۆنگرێسمن ویلیەم ستایگەر کاری کردووە و دواتر لە کابینەکانی سەرۆک نیکسن و فۆڕد خۆی گەیاندۆتە کۆشکی سپی، لەوێشدا بووە بەڕێوبەری ئیداری کۆشکی سپی لەنێوان ساڵانی ١٩٧٥ بۆ ١٩٧٧. لەساڵی ١٩٧٨دا، چەینی وەک نوێنەری کۆنگرێسی وایۆمینگ ھەڵبژێردرا لە نێوان ساڵانی ١٩٧٩ بۆ ١٩٨٩ لەو پۆستەدا بووە. چەینی لەلایەن سەرۆک ئێچ دەبلیوو بوشەوە وەک وەزیری بەرگری دیاریکرا لەساڵانی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٣. وەک وەزیری بەرگری ڕۆڵێکی گەورەی لە جەنگی کەنداودا ھەبووە.[5]
لە حوزەیرانی ٢٠٠٠دا، چەینی لەلایەن جۆرج بوشەوە وەک جێگری خۆی دیاریکرا لە پارتی کۆماری بۆ ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٠ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا. لەوێدا توانیان بەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی ئەوکات ئاڵ گۆڕ و جۆ لیبەرمان زاڵبن کەوا ڕکابەریان بوون لەسەر پارتی دیموکراتی. دوای ئەوەی بوش لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٤یشدا سەرکەوت، چەینی ھەر وەک جێگری سەرۆک مایەوە لە پۆستەکەی و ئەمجارە توانیان بەسەر جۆن کێری و جۆن ئێدوارذس سەرکەوتن لە پارتی دیموکراتی.
وەک جێگری سەرۆک، چەینی ڕۆڵێکی گەورەی ھەبوو لە کاردانەوەی کابینەکەی بوش بەرامبەر ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول. ھەروەھا چەینی یەکێک بوو لە پشتگیریکارە سەرەکیەکانی داگیرکردنی عێڕاق، و بەپێی تۆمارەکان دەستی ھەبووە لە داھێنانی جۆرەھا شێوازی ئەشکەنجەدانی دەستگیرکراوان، کە گشت ئەمانەش ڕووبەرووی ڕەخنەی توندی کردۆتەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.