![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8f/DevanagariLetters.png/640px-DevanagariLetters.png&w=640&q=50)
دیڤاناگەری
From Wikipedia, the free encyclopedia
دیڤاناگەری یان دیڤاناگاری ( /ˌdeɪvəˈnɑːɡəri/ DAY-və-NAH-gər-ee ; देवनागरी , IAST ، دەربڕین بە سانسکریت: [deːʋɐˈnaːɡɐriː] )، ھەروەھا Nāgarī - ناگاری پێدەوترێ (بە زمانی سانسکریت)،[8] سیستەمێکی نووسینی ئابوگیداییە کە لە چەپ بۆ ڕاست دەنوسرێت (جۆرێکە لە سیستەمی نووسینی بەشەکی)، [9] لەسەر بنەمای ڕێنووسی کۆنی براھمی داڕێژراوە،[10] و لە باکووری نیمچە کیشوەری ھیندستان بەکارھاتووە و لە ئێستادا یەکێکە لە سیستەمە فەرمییەکانی نووسین لە کۆماری ھیندستان و نیپاڵ، لە سەدەی حەوتەمی زایینی پەرەی پێدراوە و بە بەردەوامی بەکاردەھێنرێت[8] [11] ڕێنووسی دیڤاناگەری لە ٤٧ پیتی سەرەتایی پێکھاتووە، لەنێویاندا ١٤ بزوێن و ٣٣ نەبزوێن ھەیە، چوارەم سیستەمی نووسینە کە زۆرترین بەکارھێنەری ھەیە لە جیھاندا،[12] بەکاردێت بۆ نووسینی زیاتر لە ١٢٠ زمان. [13]
زانیاریی خێرا دیڤاناگەری देवनागरी, جۆر ...
دیڤاناگەری देवनागरी | |
---|---|
![]() ئەلفبێی دیڤاناگەری | |
جۆر | ئابوگیدا |
زمانەکان | ئاپابراشما، ئانگیکا، ئاوادیی، باجیکا، بھیلی، بوجپوری، بۆرۆ، براج، چاتیسگاری، دۆگری، گارھوالی، ھاریانڤی، ھیندی، کەشمیری، کاندێشی، کۆنکانی، کوماۆنی، ماگاھی، مایسیلی، ماراتی، مارواری، مونداری، ناگپوری، نێواری، نیپاڵی، پاڵی، پاھاری، پراکیت، ڕاجەستانی، سانسکریت، سانتالی، سەرائیکی، شێرپا، سیندی، سوراجپوری، وە چەندین زمانی تر. |
سەردەمی بەکارھێنان | سەدەی حەوتەم تا ئێستا[1][2] |
وەرگیراوە لە | |
سیستەمە خوشکەکانی | ناندینگەری کایسی گوجەراتی مۆدی |
ISO 15924 | Deva, 315 |
ئاڕاستە | چەپ بۆ ڕاست |
ناسناوی لە یوونیکۆد | Devanagari |
سنووری لە یوونیکۆد | U+0900–U+097F Devanagari, U+A8E0–U+A8FF Devanagari Extended, U+11B00–11B5F Devanagari Extended-A, U+1CD0–U+1CFF Vedic Extensions |
|
دایخە