دیلوالێ دولھانیا لێ جایانگێ
From Wikipedia, the free encyclopedia
دیلوالێ دولھانیا لێ جایانگێ (Dilwale Dulhania Le Jayenge بە کورتی DDLJ) (بەکوردی:پاڵەوانەکە (نەبەردەکە)، بووکەکەی برد) فیلمێکی ساڵی ١٩٩٥ی ھیندییە لەجۆری ڕۆمانسی و درامی. لە دەرھێنانی ئادیتیا چۆپرا (Aditya Chopra) و بەرھەمھێنانی یاش چۆپرا (Yash Chopra)یە. فیلمەکە لە نواندنی سەرەکی شاروخ خان و کاجۆلە. فیلمەکە یەکێکە لە سەرکەوتووترین فیلمەکانی ھیندستان بۆ ماوەی زۆرتر لە ١٠٠٠ حەوتە لەسەریەک بەردەوام لە سینەماکانی ھیند پەخشکراوە کەئەمەش ڕیکۆردێکی مێژووییە بۆ ئەو فیلمە. فیلمەکە ناوی لە کتێبی "ئەو ١٠٠١ فیلمەی پێش مردن دەبێت سەیری بکەیت" (1001Movies You Must See Before You Die). فیلمەکە ١٠ خەڵاتی فیلم فەیری بەدەستھێناوە. گۆرانییەکانی فیلمەکە پڕفرۆشترین گۆرانی بوون لەساڵانی ١٩٩٠ کە تاکوو ئێستاش لە هیندستان لەبۆنەی هاوسەرگیری لێدەدرێت.
![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
زانیاریی خێرا دیلوالێ دولھانیا لێ جایانگێ, دەرھێنەر ...
دیلوالێ دولھانیا لێ جایانگێ | |
---|---|
![]() پۆستەری فیلمی دیلوالێ دولھانیا لێ جایانگێ | |
دەرھێنەر | ئادیتیا چۆپرا |
بەرھەمھێنەر | یاش چۆپرا |
نووسەر | جاڤید سیوقی (دیالۆگ) ئادیتیا چۆپرا (زۆرکردنی دیالۆگ) |
شانۆنامە | ئادیتیا چۆپرا |
چیرۆک | ئادیتیا چۆپرا |
ئەکتەران | شاروخ خان کاجۆل ئامریش پوری فەریدە جەلال ئانوپام خێر |
مۆسیقا | Jatin Lalit |
وێنەگری سینەمایی | Manmohan Singh |
مۆنتاژ | Keshav Naidu |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
ماوەی فیلم | ١٨٩ خولەک[1] |
وڵات | ![]() |
زمان | ھیندی |
تێچوون | ٦٣٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی |
داھات | ١٩ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی |
دایخە