دی یورێ
From Wikipedia, the free encyclopedia
دی یورێ یان دێ جۆری (بەئینگلیزی و لاتینی: De jure، بە لایتینیی کلاسیکی: de iure) دەربڕینێکە بەواتای "پەیوەندیدار بەیاسا" ـوە دێت و پێچەوانەی دێ فاکتۆیە کە بەواتای "پەیوەندیدار بەڕاستەقینە" ـوە دێت. بەجۆرێکی تر، دەستەواژەی "de jure" لەبری دەستەواژەی "بەیاسایی" و دەستەواژەی "de facto" بەواتای "بەکرداریی" بەکاردێت، بەتایبەتیی کاتێک کە وەسفی بارێکی یاسایی یان سیاسیی بکرێت.[1] پێناسەیەکی تر بریتییە لەوەی کە شتێک یاسا بەڕوونیی و ئاشکرایی دانی پێدانابێت و شایەنی لێ گەڕاندنەوە نەبێت.[2] نموونەی ئەمە، سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە لەدوای پڕۆسەی ئازادیی عێراقەوە کە بەفەرمیی لە دەستووری عێراقدا داننراوە و ئاماژەکراوە بە هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی ئۆتۆنۆمیی خۆبەرەبەڕێوە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دوور لە حکوومەتی مەرکەزی.