From Wikipedia, the free encyclopedia
دی فاکتۆ (بەئینگلیزی و لاتینی: De facto، بە عەرەبی: حكم الأمر الواقع) دەربڕینێکی لاتینییە بەواتای "پەیوەندیدار بە ڕاستەقینە" ـوە دێت. لەیاسادا، زۆربەی جاران بەواتای "بەکرداریی بەڵام بەبێ ئاماژەکاریی یاسایی" یان "بەکرداریی یان لەڕاستیدا، بەڵام بەفەرمیی دانەمەزراوە" ـدێت. بەشێوەیەکی باو، وەک پێچەوانەیەک بۆ دەستەواژەی دێ جۆری دێت ( کەمانای "پەیوەندیدار "بەیاسا"ـوە دێت).[1] پێناسەیەکی تر بۆ دی فاکتۆ بریتییە لەوەی کە شتێک لەسەر زەمینی ڕاستەقینەیی جێبەجێ بکرێت بەڵام مەرج نییە بە یاسایەکی هەنووکەیی باسی لێوەکرابێت یان بەڕێوە ببرێت[2].نموونەی ئەمەش بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان بوو لەلایەن پارتە کوردییەکانەوە لەناوچەیەکی ئۆتۆنۆمیدا لەدوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ی کوردان کە لەسەر زەمینی ڕاستەقینەیی ئەو کارە جێ بەجێ دەکرا بەڵام هەرگیز نە دەستووری عێراقیی نە هیچ یاسایەک لەو کاتەدا باسی لەوە نەکردبوو و ئەو کارە لەچوارچێوەی هیچ یاسایەکدا جێ بەجێ نەدەکرا.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.