![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4c/DNA_Structure%252BKey%252BLabelled.pn_NoBB.png/640px-DNA_Structure%252BKey%252BLabelled.pn_NoBB.png&w=640&q=50)
دی ئێن ئەی
From Wikipedia, the free encyclopedia
دی ئێن ئەی یان سردیله (پهیژهی بچووک) یاخوود "'ناوکەترشی کەم ئۆکسجین"' (ئینگلیزی: DNA) مالێکیووڵێکی بۆماوەییە، کە زانیاری بنچینەیی تێدایە بۆ ھەموو چاڵاکی خانە (تاڕادەیەک) وەھەروەھا ڕەفتار لە نێوان باوانەکاندا دەگوێزێتەوە. ئەم گەردە (مالێکیووڵە) لە ناوکی خانەدا جێگیرە و زۆر لە لایێن خانەکانەوە دەپارێزرێت. کە بۆ ماوەیە مادەی زیندەوەرانە، جگە لە ھەندێک ڤایرۆس کە بۆماوە مادەکەی (RNA)، و دی ئێن ئەی لە دوو زینجیرە پێک دێت کە ھەر زنجیرەک لە چەند بەشێکی بچوکتر پێکدێت کە پێیان دەڵێن (نیوکلیۆتاید). ھەردوو جۆری "ناووکە ترش" (ناوکەترشی ڕایبۆزی ئار ئێن ئەی و ناوکەترشی کەم ئۆکسجین دی ئێن ئەی) لە یەکەک گرتنی ھەزاران یەکەی پێکھاتن پێکدێن کە (نیوکڵۆتایدە).
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4c/DNA_Structure%2BKey%2BLabelled.pn_NoBB.png/640px-DNA_Structure%2BKey%2BLabelled.pn_NoBB.png)