![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/10/TRNA_ribosomes_diagram_en.svg/langckb-640px-TRNA_ribosomes_diagram_en.svg.png&w=640&q=50)
ڕایبۆسۆم
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕایبۆسۆمەکان (بە ئینگلیزی: Ribosomes) ئەو ئەندامۆچکانەن کە زۆرترین ژمارەیان لە زۆربەی خانەکاندا هەیە. بە پێچەوانەی زۆربەی ئەندامۆچکەکانی تر ، ڕایبۆسۆمەکان بە پەردە (Membrane) دانەپۆشراون. هەر ڕایبۆسۆمێک لە دوو ئاوێتەی ئەندامی : پرۆتین و ناوکە ترشی ڕایبی (RNA) پێکدێت. بەستنەوەی پرۆتینەکان و ناوکە ترشی ڕایبی (RNA) لە ناو ناوکی خانەدا ڕوو دەدات بۆ پێکهێنانی ڕایبۆسۆمەکان کە لە پاشاندا بۆ سایتۆسۆل دەگوێزرێتەوە. هەندێک لە ڕایبۆسۆمەکان بە شێوەی بەڕەڵا لە ناو سایتۆسۆلدا دەمێننەوە ، لە کاتێکدا ئەوانی دی بەو ئەندامۆچکەیەوە دەنوسێن کە پێی دەوترێت ناوە پلازمە تۆڕ ( Muluciter cimsalpodne )
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/10/TRNA_ribosomes_diagram_en.svg/250px-TRNA_ribosomes_diagram_en.svg.png)