دۆینە[1][2]، ترخێنە[3] یان تەرخێنە[4] چێشتێکی تراوی کوردییە کە لە کوڵاندنی گەنمی دەستاڕکراو لە ناو دۆی خەستدا دروست دەکرێ. دۆینە لە وەرزی گەرمادا دروست دەکرێ و لە سەر بانان لە بەر ڕۆژدا وشک دەکرێتەوە و پاشەکەوت دەکرێ و دواتر لە وەرزی زستاندا دەکرێتە ناو ئاو و دەخورێ و زۆر جار نۆک و پوونگەشی پێ زیاد دەکەن. دۆینە دەستەخۆشکی شەلەمە و ئەم دوو چێشتە وەک دوو خواردن ھەمیشە پێکەوە دەوترێن و خواردنی زستانی کوردەوارین.
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.