یارییەکی ڤیدۆییی ئاکشن-سەرکێشیی ٢٠١٣ی گەشەپێدراو لەلایەن ناوتی دۆگ From Wikipedia, the free encyclopedia
دوایینی ئێمە (بە ئینگلیزی: The Last of Us) یارییەکی سەرکێشی-ئاکشن، ترسناک، لەلایەن کۆمپانیای (Naughty Dog)ەوە پەرەی پێدراوە، لەلایەن کۆمپانیای (Sony Computer Entertainment)ەوە بڵاوکرایەوە و بە تایبەت بۆ ئامێری پلەی ستەیشن ٣ لە ڕێکەوتی ١٤ی تەممووزی ٢٠١٣. یارییەکە دواتر وەشانێکی تری لێدەرچوو
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
دوایینی ئێمە | |
---|---|
پەرەپێدەر | ناری دۆگ |
بڵاوکەرەوە | کۆمپیوتەری سۆنی |
دەرھێنەر |
|
بەرھەمھێنەر | نیڵ درەکمان |
شێوەساز | جاکۆب مینکۆف |
بەرنامەساز |
|
ھوونەرمەند |
|
نووسەر | نیڵ درەکمان |
ئاوازدانەر | گۆستاڤۆ سانتۆلا |
زنجیرە | دوایینی ئێمە |
بزوێنەر | Havok |
سەکۆ | پلەی ستەیشن ٣ |
بڵاوبوونەوە | ١٤ی حوزایرانی ٢٠١٣ |
چەشن | ئەکشن، تاک یاری، فرە یاری |
شێواز | تاک-یاریزان فرە-یاریزان |
بەناوی (The Last of Us: Remastred) ئەمجارەیان بۆ ئامێری پلەی ستەیشن ٤ ئەویش لەبەرواری ٢٩ ی حوزەیرانی ٢٠١٤ دەرچوو.
یارییەکە لەڕوانگەی کەسی سێیەمەوە یاری پێدەکرێ, چەکی جیاواز لەناو یارەکەدا بەکاردەھێنرێ، جگە لەوەش دەتوانی بەشێوەی بێدەنگی (دزەکردن) دوژمنەکانت بکوژیت. جگە لەوەش کەسی یاریکەر ڕێگەی پێدەدرێ، کە چەکەکانی نوێ بکاتەوە. بە بەکارھێنانی ئەو شتانەی لە گەڕانەکان دەیدۆزێتەوە. جگە لەوەش دەتوانی بەشێوەی ئۆنڵاین زیاد لە ھەشت یاریکەر بەیەکەوە یاری بکەن.
گەشەپێدانی یارییەکە لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستیپێکرد. دوای بڵاوبوونەوەی یاری Uncharted 2. پەیوەندییەکەی نێوان جۆوێل و ئێلی بناغەی چیڕۆکەکەیە، لەگەڵ چەندەھا ئامرازی تری نێو چیڕۆکەکە.
دوای ئەوەی لە کانوونی یەکەمی ٢٠١١ یارییەکە کرایە فەرمی ژمارەیەکی زۆر لەبەکارھێنەرانی پلەیستەیشن چاوەڕوانی یارییەکە بوون. دواتر یارییەکە بووە یەکێ لەپڕفرۆشترین یارییەکانی پلەی ستەیشن ٣ و ٤ کە تێیدا نزیکەی ١٫٣ میلیۆن دانەی لێ فرۆشرا تەنھا لە ھەفتەی یەکەم، و ھەشت ملیۆنیش لە ١٤ مانگی یەکەمدا. یارییەکە بە بەھێزترین یاری دادەنرێ لەمێژووی یارییە ڤیدیۆیەکان و چەندەھا خەڵاتی جیا جیای بردەوە لەنێویاندا باشترین یاری ساڵ.
بەشی دووەمی یارییەکە لە ئێستادا بەردەستە، لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.