دافنی کالەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
دافنی کالەر (لەدایکبووی ٢٧ی ئابی ١٩٦٨) ژنە پڕۆفیسۆری ئەمریکی - ئیسرائیلییە. دافنی پڕۆفیسۆرە لە زانکۆی ستانفۆرد لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر. دافنی یەکێکە لەدامەزرێنەرانی (Coursera) کە ماڵپەڕێکە تایبەت بە فێرکاری پەروەردەیی بە شێوەیی خۆڕایی. دافنی لە ساڵی ١٩٨٥ پلەی بەکالۆریۆسی لەزانکۆی عیبری لە ئۆرشەلیم بەدەست ھێنا کە ئەوکات تەمەنی تەنیا ١٧ ساڵان بوو لە ھەمان زانکۆ لە ساڵی ١٩٨٦ پلەی ماستەریش وەردەگرێت لەپاشان دکتۆراکەی لە ژێر سەرپەرشتی (Joseph Halpern) لە زانکۆی ستانفۆرد لە ئەمریکا بەدەست دەھێنێت کە ئەمەش لە ساڵی ١٩٩٣ بوو.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
زانیاریی خێرا دافنی کالەر, نیشتەجێ ...
دافنی کالەر | |
---|---|
نیشتەجێ | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
نەتەوە | ئیسرائیل |
دامەزراوەکان | زانکۆی ستانفۆرد |
خوێندی باڵا | زانکۆی ستانفۆرد (١٩٩٣، پی ئێچ دی) |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Joseph Halpern |
قوتابییەکانی دکتۆرا | ئێران سێگال |
دایخە