داروین (شار)
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
داروین بە ئینگلیزی: Darwin ناوەندی مەڵبەندی باکووری ئوسترالیایە لە وڵاتی ئوسترالیا
داروین ئوسترالیای باکوور | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
پۆتانەکان | 12°27′0″S 130°50′0″E | ||||||||
دانیشتووان | ١٤٦٬٢٤٥ (2014) (16th) | ||||||||
• چڕی | ٩٢٦/km2 (٢٬٤٠٠/sq mi) (2008) | ||||||||
دامەزران | 1869 | ||||||||
ناوچە | ١١٢٫٠١ km2 (٤٣٫٢ sq mi) | ||||||||
ناوچەی کاتی | ACST (UTC+9:30) | ||||||||
شارەوان | کاترینا فۆنگ لیم | ||||||||
شوێن | |||||||||
ناوچە خۆجێیەکانی حکومەتی خاکەکەانی باکووری ئوسترالیا | داروین، پالمێرستۆن، شایێر ئۆف لیچفیڵد | ||||||||
ناوچەکان | ناوچەی پالمێرستۆن | ||||||||
ناوچەکانی دەنگدانی ویلایەت و مەڵبەندەکانی ئوسترالیاTerritory | ناوچەی دەنگدانی داروین و (١٤ی تریش) | ||||||||
ناوچە فیدراڵەکان | ناوچەی سۆلۆمۆن | ||||||||
|
داروین لە نزیک کەنداوی بیگل و دەریای تیمۆر بنیاد نراوە و ١٦٦٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە پانتایی هەیە. دانیشتوانی داروین لە ساڵی ٢٠٠٥ دا ١١١٣٠٠ کەس بووە. ئەم شارە لە ڕووی سەربازییەوە گرینگی هەیە و چەند بنکەی سەربازی لێیە. هەروەها کێڵگەی گیانلەبەری ئاوی وەکوو کرۆکۆدایل و ماسی یەکێکە لە سەرچاوە داهاتییەکانی ئەم شارە.[1]
لە دەورووبەری داروین پارکی پارێزراوی زۆری لێیە کە بە هۆی هەبوونی تیمساحی مەترسی دار ناوبانگی هەیە. زانکۆی چارلزی داروین گرینگترین ناوەندی خوێندنی باڵای ئەم شارەیە.
ناوچەی داروین بۆ هەزاران ساڵ ژینگەی خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیا بووە کە بە هۆی نزیکیان لەگەڵ بەشی باشووری ئاسیا، کڕین و فرۆشتنیان لەگەڵ ئەم ناوچەیە کردووە. یەکەم جار لە سەدەی ١٧هەم دا لە لایەن دەریاوانانی هۆڵەندی بینرا و هەندێ شوێنی ناونرا. لە ساڵی ١٨٣٩ دەریاوانانی بەریتانی ئەم ناوچەیان بینی و ناویان نا داروین، ئەم ناوە بە شانازی زانای مەزن چارڵز داروین دانراوە.
یەکەم جار لە ١٨٦٩ دا ١٣٦ کەس لە سپی پێستەکان بۆ ژیان لە بەندەری داروین نێردرانە ئەم ناوچەیە. دواتر لەگەڵ سەربەستی مەڵبەندی باکووری لە ئوسترالیای باشووری ، داروین وەکوو ناوەندی ئەم مەڵبەندە هەڵبژێردرا. لە ساڵی ١٩٤٢ و لە کاتی شەڕی جیهانی دووەم دا زیاتر لە ١٨٠ فڕۆکەی ژاپۆنی لە نێو شەڕێک دا کە وەکوو شەڕی پاسیفیک ناسرا لە ڕۆژێک داو بە دوو جار ئەم شارەیان بە خەستی بۆردوومان کرد و زیاتر لە ٢٤٣ کەس کووژراو هەزاران کەسیش بریندار بوو، شارەکە لەم شەڕەدا زۆر بە خراپی وێران بوو. لە ساڵی ١٩٧٤ دا گەردەلوولێکی خێرا ئەم شارەی پێوا و زیاتر وێرانی کرد.
داروین کەش و هەوایەکی ئیستوایی هەیە و لە هەندێک وەرزی ساڵ، بارانێکی زۆری لێ دەبارێ. بە گشتی دوو وەرزی شێدار و وشکی هەیە. ڕێژەی باران بارینی سالانە لەم شارە ١٧٠٠ میلیمەترە. داروین زیاتر هەوایێکی تەڕ و گەرمی هەیە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.