دادگای کۆبانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
دادگای کۆبانی (بە کوردیی باکووری: Doza Kobanî،[1][2] بە تورکی: Kobani Davası[3][4]) دادگاییکردنەکی بە پاڵنەریی سیاسی بوو کە دژی سەدان سیاسەتمەدار و چالاکوانی مافی مرۆڤی لایەنگری کورد، بە تایبەت دژی ئەندامانی پلەبەرزی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) بەڕێوەچوو. دادگاییکردنەکە پەیوەندیی بە ڕووداوەکانی کۆبانی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا ھەیە. تۆمەتبارانی ئەم دادگاکە بە فەرمی تۆمەتبارن بەوەی کە ئەندامی ڕێکخراوێکی تیرۆریستین و “یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی دەوڵەت”یان خستووەتە مەترسییەوە. لە ڕاستیدا ڕۆشنبیران و کەسانی دەرەکی ئەم پرۆسەیە وەک کردەیەکی تۆڵەسەندنەوەی حکومەتی ئاکەپە لە دژی نەیارانی سیاسی و لایەنگری کورد لێکدەدەنەوە.[5] لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤ بڕیاری دادگاکە ڕاگەیەندرا و سەلاحەدین دەمیرتاش بە ٤٢، فیگەن یوکسەکداغ بە ٣٢ و ئەحمەد تورک بە ١٠ ساڵ زیندان تاوانبار کران.