دابەشکردنی ھیندستان
From Wikipedia, the free encyclopedia
دابەشکردنی ھیندستانی بەڕیتانی بەسەر خاکەکانی پاکستان (دواتر کۆماری ئیسلامی پاکستان و کۆماری گەلی بەنگلادێش) و یەکێتی ھیندستان (دواتر کۆماری ھیندستان) لە ساڵی ١٩٤٧. دابەشکردنەکە بریتی بوو لە دابەشکردنی پارێزگای بەنگالی ھیندستانی بەریتانیا بەسەر پاکستانی ڕۆژھەڵات و بەنگالی ڕۆژاوا (ھیندستان)، ھەروەھا دابەشکردنی پارێزگای پەنجاب بەسەر پەنجابی ڕۆژاوا (دواتر پەنجابی پاکستان و خاکی پایتەختی ئیسلام ئاباد) و پەنجابی ڕۆژھەڵات (دواتر پەنجابی ھیندستان، ھاریانا و ھیماچال پرادیش). ھەروەھا ڕێککەوتنەکە دابەشکردنی پشکەکانی حکوومەتی لەخۆگرتبوو، لەوانە سوپای ھیندستان و بەریتانیا، خزمەتگوزاری مەدەنی ھیندستان و خزمەتگوزارییە کارگێڕییەکانی دیکە، ھێڵی ئاسنی ھیندستان و گەنجینەی ناوەندیش.
بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. (شوباتی ٢٠٢٣) |