![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8e/Portrait_Caliph_Abdulmecid_II.jpg/640px-Portrait_Caliph_Abdulmecid_II.jpg&w=640&q=50)
خەلیفە
ناوی سەرکردە و گەورەکان کە بۆ حوکومەتە ئیسلامییەکان بەکاردەبرێت / From Wikipedia, the free encyclopedia
خەلیفە کەسایەتی یەکەم و پاشای خەلافەتە. خەلیفە نازناوێکە (لەقەب) بە پێشەوا و سەرکردەی ئوممەتی ئیسلامی دەوترێت. خەلیفە لە وشەی "خەلەف"ەوە ھاتووە کە بە واتای "جێگر" یان "نوێنەر"ە، بە خەلیفەکانی سەرەتای ئیسلام، خەلیفەی ڕەسووڵی خوا (بە عەرەبی: خلیفه رسول الله) دەوترا کە بە واتای "جێگری پێغەمبەری خودا"یە. موسوڵمانان بە خەلیفە ئەمیرولموئمنین (بە عەرەبی: امیرالمومنین) یان ئیمامی موئمنینیان دەگوت. لە دوای پێغەمبەری ئیسلام پاشاکانی ئەمەوی، عەبباسی، فاتمی و عوسمانی نازناوی خەلیفەیان بۆ خۆیان ھەڵدەبژارد.[1]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8e/Portrait_Caliph_Abdulmecid_II.jpg/640px-Portrait_Caliph_Abdulmecid_II.jpg)