خۆشبژیوی
From Wikipedia, the free encyclopedia
خۆشبژیوی بارودۆخ یا ھەلومەرجی ساز و تەیار بوونی پێداویستییەکانی ژیان و زیندوومانەوەیە.[1] زاراوەکە لە پلەی یەکەمدا لە بواری سیاسەتدا بەکار ئەچێ و ھەروا کە لە پێناسەکەیدا ھاتووە زۆر لە نزیکەوە بەستراوە بە تێگەیشتەی پێداویستییەوە. بۆ ئەوەی خۆشبژیویی تاکێک یا کۆمەڵێک زیاتر بێتەوە ئەبێ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان بۆ ئەو تاکە یا بۆ ئەو کۆمەڵە ئاسانتر بکرێتەوە. لێرەدا مەبەست لە پێداویستی تەنیا پێداویستییەکانی زیندوومانەوە نییە، بەڵکوو داگری ئەوانەشە کە بۆ ژیانێکی ماقووڵانە و لەبار لە نێو کۆمەڵگادا زەروورن. واتە نە تەنیا کەمترین ڕادەی داھات بۆ دابینکردنی خواردەمەنی و خۆپۆشتەکردن، بەڵکوو ھەروەھا ماڵ و پەروەردە و چارەسەریی پزیشکی و ھەلی کاریش. لە درێژەی سەدەی بیستەم و بەتایبەت لە وڵاتانی پێشکەوتوودا، بەرەبەرە ڕۆڵی دەوڵەت لە دابینی خۆشبژیویدا زۆرتر بۆتەوە (دەوڵەتی خۆشبژیوی ببینە).[2]