خشۆک
From Wikipedia, the free encyclopedia
خشۆکان یان خزۆکان: تاقمێک لە گیانەوەرانی بڕبڕەداری خوێنسارد، بە پێستی ڕووتەڵی زبر و پتر پووڵەکەدارەوە [1]کە ھێلکە دەکەن[2]
.
خشۆکان لە بنەماڵەی دووژینانن. یەکەمین گیانەوەرانی سەر وشکی بوون کە توانیان بەتەواوەتی لەگەڵ ژیانی سەر زەوی ھەڵ بکەن، پێستیان وشک و شاخینەیە . لەشیان بە پووڵەک یان پەڕەی ئێسکی داپۆشراوە. ئێسکبەندی خشۆکان یەکپارچە ئێسکە، دڵیان چوار کەلێنی ھەیە.[3] زۆربەی ئەم گیاندارانە لە وشکی دەژین، ژمارەیەکی کەم وەک کیسەڵەکان دەتوانن بۆ ماوەیەک لە ئاودا بژین کە بە دووژینان دەناسرێن. زۆربەی خشۆکەکان گۆشتخۆرن و بڕێکیان چز و ژارێکی زۆر کوژەریان ھەیە. سەرەڕای ئەمە دەورێکی گرنگ لە ژینگە و ژیانی مرۆڤ دەبینن. ئەم گیاندارانە لە کۆنتڕۆڵی مێرووە زیانۆک و ڕاگۆزەکانی نەخۆشیی وەک مالاریا، قالۆنچەکان و مێتوولکەی لاکوتەکان ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن.[4]
مار ، مارمێلک ، تیمساح , کیسەڵ و ھەموو دایناسۆرە دوابڕاوەکان لە پۆلی خزۆکان دێنە ھەژمار.
پۆلێنی خزۆکەکان بەگوێرەی چاڵ و قوپاوی لاجانگیان دەکرێ. ئەو خزۆکانەی دوو چاڵ بە لاجانگیانەوەیە، بە دووچاڵان ( دایاپسید)دەناسرێن. ئەوانەی قووپاوییان پێوە نییە، بێچاڵان (ئاناپسید) و دەستەیەکیش کە یەک قووپاوییان ھەیە بە یەکچاڵان(سیناپسید) دەناسرێن.[5]