خانەوادەی ویندسۆر
From Wikipedia, the free encyclopedia
خانەوادەی ویندسۆر خانەوادەیەکی شاهانەی بەریتانیایە، لە ئێستادا ماڵی حوکمڕانی شانشینی یەکگرتوو و ناوچەکانی تری کۆمۆنوێڵسە. لەوەتەی لە ساڵی ١٩١٧ دامەزراوە، پێنج پاشای بەریتانی لە خانەوادەی ویندسۆردا هەبوون کە بریتین لە جۆرج پێنجەم، ئێدوارد هەشتەم، جۆرج شەشەم، ئەلیزابێسی دووەم و چارڵی سێیەم.[1] هەروەها منداڵ و نەوەکانی شاژن ئەلیزابێسی دووەم و شازادە فیلیپ لە ڕووی نەسەبەوە سەر بە ماڵی ئۆلدنبێرگن چونکە فیلیپ لە لەدایکبوونەوە ئەندامی لقی گلوکسبورگی ئەو ماڵە بووە.پادشا سەرۆکی دەوڵەتی پانزە دەوڵەتی خاوەن سەروەرە. ئەمانە بریتین لە شانشینی یەکگرتوو، ئەنتیگوا و باربودا، ئوسترالیا، باهاماس، بیلیز، کەنەدا، گرێنادا، جامایکا، نیوزلەندا، پاپوای نیوگینیا، سانت کیتس و نیڤیس، سانت لوسیا، سانت ڤینسێنت و گرێنادین، دوورگەکانی سلێمان و توڤالۆ. هەروەها ئەم پاشایەتییە جیاوازانە، سێ وابەستەی تاج، چواردە خاکی دەرەوەی بەریتانیا و دوو ویلایەتی بچووکی پەیوەندیدار بە نیوزلەندا هەیە: دوورگەکانی کوک و نیوە.[2]