![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4a/Michelangelo%252C_Creation_of_Eve_01.jpg/640px-Michelangelo%252C_Creation_of_Eve_01.jpg&w=640&q=50)
حەوا
From Wikipedia, the free encyclopedia
حەوا (بە عیبری: חַוָּה بە مانای زیندوو یان ژیان) بە پێی نووسراوە سامییەکان. یەکەم ژن و دووەم مرۆڤی بەدی ھاتوو بە دەستی خواوەندە. ئادەم ھاوسەری ئەوە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4a/Michelangelo%2C_Creation_of_Eve_01.jpg/640px-Michelangelo%2C_Creation_of_Eve_01.jpg)
لە ریوایەتەکانی تەورات و تەلمود خودا ئەوی لە پەراسووی ئادەم وە دی ھێنا. بە پێی پەیمانی کۆن؛ لەبەرئەوەی حەوا یەکەم جار لە میوەی داری چاکە و خراپەی خوارد، نێوان ڕەگەزی ئەو و مار (ئیبلیس) خوڵقا، تووشی ئێشی مناڵ بوون بوو و مێردەکەی دەسەڵاتی ھەتا ھەتایی بەسەرا پەیا کرد.[1] لە ئایینه ئیبراهیمیەکاندا حەوا و ئادەم چەند مناڵیان ھەبوو بە ناوەکانی ھابیل، قابیل، ئیقلیما، لودا، شەیس، یافێس و هتد.
ئەفسانەناسی تیامات لە ئافسانە سۆمەرییەکان دا بە حەوا دەناسرێ.[2]
لە ھەندێ گێڕانەوە دالیلیت یەکەم ژنی دروستکراوی دەستی خودا بوە کە بوو بە ھاوسەری ئادەم.[3]
دەبێ سەرنج بدرێ کە حەوا ھەمان حەوای میتۆکۆندریایی نییە کە لە بابەتی گۆرانی مرۆڤ وەکوو نوێترین نیای ھاوبەشی تەواوی مرۆڤەکانی ئەمڕۆ لە لایەنی دایکەوە دەناسرێت.