From Wikipedia, the free encyclopedia
جەنگی دەروونی بە چەند ناوێکی دیکەش ناسراوە وەک کردەی دەروونی، جەنگی سیاسیی، «دڵ و مێشک» لەگەڵ پروپاگەندە. دەستەواژەی جەنگی دەروونی بەکاردێت بۆ پێناسەکردنی ھەر کردەیەک کە لەڕێی شێوازی دەروونییەوە جێبەجێ بکرێت بەمەبەستی دروستکردنی کاردانەوەیەکی نەخشێنراو لە کەسانی دیکەدا.[1]
چەندین ڕێگە بەکار دێت کە ئامانجی نیشانە گرتنەوە و کارتێکردنە لە بنەما سەرەکییەکانی ژیان، باوەڕ، ھەست و سۆز، پاڵنەرەکان، ژیربێژی یان ھەڵسوکەوتەکانی کەسانی بەرامبەر و بەکاردێت بۆ بنیادنانی دانپێدانان یان پتەوکردنی ئەو ھەڵسوکەوت و ڕەوشتانەی بەلای کەسی دروستکەری جەنگەوە گرنگە. ھەروەھا سوودبەخشە بۆ تێکشکاندنی ورە و گڕ و تینی لایەنی بەرامبەر لەڕێی بەخەمۆکی کردنی باری دەروونیی سەربازەکانیان.
ئەم جۆرە جەنگ و ململانێیە تەنھا سەرباز و سوپاکان بە ئامانج ناگرێت، بەڵکوو دەشکرێت لایەنانی بەئامانجگیراو بریتی بن لە حکوومەتەکان، ڕێکخراوەکان، کۆمەڵەکان و تاکەکەسەکان. کارێکی یەکجار سەختە لە دادگا نێودەوڵەتییەکان ئەم جۆرە جەنگ و ململانێیە ڕووبەرووی یاسا و دادپەروەری بکرێنەوە.
بەدرێژاییی مێژووی تۆمارکراوی مرۆڤایەتی، بەڵگەی جۆراوجۆر ھەن لەسەر جەنگی دەروونی. لە سەردەمانی نوێ، ھەوڵی زۆر دراوە بۆ ئەنجامدانی جەنگی دەروونی و ڕێگەی پەیوەندیکردنی بەکۆمەڵ ڕێخۆشکەر بووە لە دروستکردنی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دانیشتووانی لایەنی بەرامبەر و ھەر بەم ھۆیەشەوە لە چەندین جەنگ و کاتی جیاوازدا بەکارھاتووە. لەم ساڵانەی دوای دا و لەگەڵ پێشکەوتنی ئینتەرنێت و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دا، بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست و نەڵپەسێردراو بووەتە کارێکی ئاسان و ھەر کەسێک لە ھار شوێنێکی جیھان دەتوانێت بیکات.[2][3]
تازەترین ڕێگاکانی بەکارھێنانی جەنگی دەروونی بریتین لەم ڕێگا سەربازییانە:
زۆرینەی ئەم ڕێگایەنە لە ماوەی جەنگی جیھانیی دووەم یان پێشتر پەرەیان پێ دراوە و لە ھەموو جەنگ و ململانێیەک بە ڕادەی جیاواز بەکارھێنراون. دانیاڵ لێرنەر، ئەندامی نووسینگەی خزمەتگوزارییە ستراتیژییەکان (OSS) کە بە لایەنی پێشووتری سی ئای ئەی (CIA) دادەنرێت، لە کتێبەکەی ھەوڵ دەدات شیکاری ڕێژەی کاریگەریی ڕێگا و شێوازە جیاوازەکانی جەنگی دەروونی بکات. لە پوختەی ھەوڵەکەی بۆی دەردەکەوێت کە بەڵگەیەکی زۆر کەم لەبەردەستن کە ھیچ یەکێک لە ڕێگاکان کاریگەرییەکی گەورە و یەکلایکەرەوەیان ھەبێت جگە لە ڕێگای پێدانی ڕێنماییی خۆبەدەستەوەدان لەڕێی بڵندگۆوە لە کاتێک سەرکەوتن یەکجار نزیکە. بەھۆی ئەمەوە دەردەکەوێت کە دەستنیشانکردنی ڕێژەی سەرکەوتوویی یان شکستی جەنگی دەروونی گەلێک سەختە.[4]
بەھەمان شێوە دانیاڵ لێرنەر کردەکانی جەنگی دەروونی بەسەر سێ بەش پۆلێن دەکات:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.