From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆن ئالان لاسیتەر (بە ئینگلیزی: John Alan Lasseter) (لەدایکبووی ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٥٧) ئەنیمەیشنکار، دەرھێنەر، سیناریۆنووس، بەرھەمھێنەر، ئەکتەری دەنگی و بەرپرسی پێشووی داھێنەر (CCO)ی ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی کۆمپانیای واڵت دیزنی و پیکسار و دیزنی ئەمریکییە. زۆر کەس بەھۆی داھێنانەکەیەوە بە "واڵت دیزنی مۆدێرن" ناوی دەبەن.[1]
جۆن لاسیتەر کاری ئەنیمەیشنی لە کۆمپانیای واڵت دیزنی دەستپێکرد، بەڵام دوای ھەوڵەکانی بۆ ھێنانی کۆمپیوتەر و ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەر بۆ ناو واڵت دیزنی لە کارەکەی دوورخرایەوە. پاشان پەیوەندی بە کۆمپانیای لوکاسفیلمەوە کرد، لەوێ یەکەم ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ تەکنەلۆژیای پێشەنگ و گەشەسەندنی CGI (وێنەی دروستکراوی کۆمپیوتەر) ھەبوو. گرووپی گرافیک کە بەشێکی کۆمپیوتەرە لە کۆمپانیای لوکاسفیلم، دواتر فرۆشرا بە ستیڤ جۆبس، و لە ساڵی ١٩٨٦ بوو بە پیکسار.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.