From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆدی ویلیامز (بە ئینگلیزی: Jody Williams؛ لەدایکبووی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠) چالاکوانێکی سیاسیی ئەمریکییە، کە بە کارەکانی لە دژی بەکارھێنانی مین بۆ مرۆڤ و بەرگرییەکانی لە مافەکانی مرۆڤ (بەتایبەتیش بۆ ژنان) ناسراوە.[1][2] لە ساڵی ١٩٩٧، لەپای کارەکانی بۆ پاککردنەوە و قەدەغەکردنی بەکارھێنانی مین لە دژی مرۆڤ ئەوا خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی پێبەخشرا.[3]
جۆدی ویلیامز | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Jody Williams | |
لەدایکبوون | Brattleboro، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠
پیشە | پڕۆفیسۆر، بەرگریکەری مافی مرۆڤ، چالاکوانی ئاشتی |
شوێنی کارکردن | University of Houston |
پەروەردە | زانکۆی جۆنز ھۆپکینز، University of Vermont، Paul H. Nitze School of Advanced International Studies، School for International Training |
بەشداربووە لە | Dialogue for Catalonia |
شاکارەکان | خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل |
ئەندامی | Nobel Women's Initiative |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل |
جۆدی ویلیامز لە ماوەی چالاکییەکانی چەندین وتار و کتێبی نووسیوە، وتارەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی وەک وۆڵ ستریت جۆرناڵ، زە ئیندیپێندێت (بەریتانیا)، زە ئایریش تایمز، زە تۆرنتۆ گڵۆب ئەند مەیڵ، زە ئێڵ ئەی تایمز، ھەروەھا لا جۆرنادا (مەکیسک) بڵاوکراونەتەوە. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٤، لەلایەن گۆڤاری فۆربیس بەیەکێک لە ١٠٠ بەھێزترین ژنانی جیھان ناوی ھات.
لە ئازاری ٢٠١٣، کتێبێکی لەسەر ژیان و بیرەوەرییەکانی خۆی لەژێر ناونیشانی ناوم جۆدی ویلیامزە: کچێکی ڤێرمۆنتم کە ڕێگای بڕی بۆ گەیشتن بە خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی (My Name Is Jody Williams: A Vermont Girl's Winding Path to the Nobel Peace Prize) بڵاوکردەوە.[4]
جۆدی ویلیامز لە ساڵی ١٩٧٢، بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی ڤێرمۆنت بەدەستھێناوە. لە ساڵی ١٩٧٦، ماستەری لە وانەبێژی زمانەکانی ئیسپانی و ئینگلیزی بەدەستھێناوە. لە ساڵی ١٩٨٤، بڕواننامەی ماستەر لە پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان بەدەستھێناوە لە زانکۆی جۆنز ھۆپکینز لە واشینگتن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.