From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠٠٧ وەشانی چواردەیەمی جامی نەتەوەکانی ئاسیابوو بوو لەماوەی ٧ی تەممووزی ٢٠٠٧ تاوەکو ٢٩ی تەممووزی ٢٠٠٧ لە چوار وڵات میوانداری کرا کە بریتیبوون لە ھەریەک لە تایلاند و ڤێتنام و مالیزیا و ئیندۆنیزیا کە تێیدا ھەڵبژاردەی نیشتیمانی عێراق توانی ببێتە پاڵەوانی وەشانەکە بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بە بردنەوەی لە ھەڵبژاردەی سعوودیە لە یاریی کۆتایی بە ئەنجامی (١–٠).[1][2]بەدەستهێنانی نازناوەکە لەلایەن عێراقەوە بە یەکێک لە ڕووداوە گرینگە وەرزشییەکانی ئەم وڵاتە دادەنرێت.[3]
| |
---|---|
وردەکارییەکانی خول | |
وڵاتانی خانەخوێ | ئیندۆنیزیا مالیزیا تایلەند ڤیێتنام |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | 7–29ی تەممووز |
ژمارەی بەشداربووان | 16 (لە 1 کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | 8 (لە 7 شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | عێراق (جاری 1ەم) |
پلەی دووەم | عەرەبستانی سعوودی |
پلەی سێیەم | کۆریای باشوور |
پلەی چوارەم | ژاپۆن |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | 32 |
ژمارەی گۆڵەکان | 84 (2.63 بۆ ھەر کێبەرکێ) |
ڕێژەی ئامادەبوانی یاریگا | ٧٢٤٬٢٢٢ (٢٢٬٦٣٢ بۆ ھەر کێبەرکێ) |
باشترین گۆڵکەر(ان) | یوونس مەحموود ناوھیرۆتۆ تاکاھارا یاسر قەحتانی (٤ گۆڵ) |
باشترین یاریکەر | یوونس مەحموود |
٢٠٠٤ → ٢٠١١ ← |
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیای ئەوکات محەمەد بن ھەمام پێشنیازی کرد کە چوار وڵات میوانداری جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠٠٧ بکات، ھەرچەندە پاش ئەوە دانی بەوە دانا کە بڕیارەکەیان ھەڵەبووە بەھۆی ھۆکاری دارایی و لۆجیستی لە مەڕ ڕیێکخستنی ئەم پاڵەوانێتییە لە چوار وڵات.
لە حوزەیرانی ٢٠٠٥ یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا تایلەندی ئاگادارکردەوە کە یاریگاکانی تەواو بکات پێش ساڵی ٢٠٠٧ گەرنا مافی میوانداری لێ دەسەنرێتەوە و دەدرێ بە سەنگافورە.
لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٠٦ پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی نەتەوەکانی جامی ئاسیای ٢٠٠٧ دەستیپێکرد و لە ١٥ی تشرینی دووەمی ھەمان ساڵ بەکۆتا ھات و ژاپۆنی پاڵەوانی وەشانی ڕابڕدوو ناچارکرا بەشداریبکات لە پاڵاوتنەکان بەھۆی سەرکەوتنی چوار وڵاتی میواندار ڕاستەوخۆ بۆ کۆتایییەکانی جامی ئاسیا ھەروەھا بڕیاردرا خاوەن سێ پلەی یەکەمی وەشانەکە ڕاستەوخۆ بەبێ پاڵاوتن سەرکەون بۆ جامی ئاسیای ٢٠١١ لە قەتەر، سیستەمی پاڵاوتنەکە بەبەشداری ٢٤ ھەڵبژاردە دابەشکران بۆ ٦ کۆمەڵە خاوەنی دوو یەکەمی کۆمەڵە ڕاستەوخۆ سەردەکەون بۆ کۆتایییەکان.
لیستی ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان:[4]
وڵات | شێوازی سەرکەوتن | مێژووی سەرکەوتن | ئەو وەشانانەی کە پێشتر بەشداریکردووە |
---|---|---|---|
ئیندۆنیزیا | ٧ی ئابی ٢٠٠٤ | میواندار | ٣ جار (١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤) |
مالیزیا | ٢ جار (١٩٧٦، ١٩٨٠) | ||
تایلەند | ٥ جار (١٩٧٢، ١٩٩٢، ١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤) | ||
ڤیێتنام | ٢ جار (١٩٥٦، ١٩٦٠) | ||
ئوسترالیا | کۆمەڵەی D یەکەم | ١٦ی ئابی ٢٠٠٦ | ٠ جار (یەکەمجارە) |
ژاپۆن | کۆمەڵەی A یەکەم | ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ | ٥ جار (١٩٨٨، ١٩٩٢، ١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤) |
قەتەر | کۆمەڵەی F یەکەم | ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ | ٦ جار (١٩٨٠، ١٩٨٤، ١٩٨٨، ١٩٩٢، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤) |
عەرەبستانی سعوودی | کۆمەڵەی A دووەم | ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ | ٦ جار (١٩٨٤، ١٩٨٨، ١٩٩٢، ١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤) |
ئێران | کۆمەڵەی B یەکەم | ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦[5] | ١٠ جار (١٩٦٨، ١٩٧٢، ١٩٧٦، ١٩٨٠، ١٩٨٤، ١٩٨٨، ١٩٩٢، ١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤) |
کۆریای باشوور | کۆمەڵەی B دووەم | ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ | ١٠ جار (١٩٥٦، ١٩٦٠، ١٩٦٤، ١٩٧٢، ١٩٨٠، ١٩٨٤، ١٩٨٨، ١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤) |
میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان | کۆمەڵەی C یەکەم | ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ | ٦ جار (١٩٨٠، ١٩٨٤، ١٩٨٨، ١٩٩٢، ١٩٩٦، ٢٠٠٤) |
عومان | کۆمەڵەی C دووەم | ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦[5] | ١ جار (٢٠٠٤) |
عێراق | کۆمەڵەی E یەکەم | ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ | ٥ جار (١٩٧٢، ١٩٧٦، ١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤) |
چین | کۆمەڵەی E دووەم | ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ | ٨ جار (١٩٧٦، ١٩٨٠، ١٩٨٤، ١٩٨٨، ١٩٩٢، ١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤) |
بەحرەین | کۆمەڵەی D دووەم | ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦[5] | ٢ جار (١٩٨٨، ٢٠٠٤) |
ئۆزبەکستان | کۆمەڵەی F دووەم | ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦[5] | ٣ جار (١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤) |
بەپێی دوایین پۆلێنبەندی فیفا لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ ئاستی تیپەکان دابەشکرا بۆ ئەنجامدامی تیروپشک و وڵاتە میواندارەکان کرانە ئاستی یەکەم:
ئاستی یەکەم | ئاستی دووەم | ئاستی سێیەم | ئاستی چوارەم |
---|---|---|---|
ئیندۆنیزیا | چین | قەتەر عەرەبستانی سعوودی | ئوسترالیا |
جەولە | تیپ ١ | ئەنجام | تیپ ٢ | یاریگا | ژمارەی ئامادەبووان |
---|---|---|---|---|---|
١ | تایلەند | ١–١ | عێراق | راجامانگالا | ٣٠٬٠٠٠ |
١ | ئوسترالیا | ١–١ | عومان | راجامانگالا | ٥٬٠٠٠ |
٢ | عومان | ٠–٢ | تایلەند | راجامانگالا | ١٩٬٠٠٠ |
٢ | عێراق | ٣–١ | [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوسترالیا|]] ئوسترالیا | راجامانگالا | ٦٬٠٠٠ |
٣ | تایلەند | ٠–٤ | ئوسترالیا | راجامانگالا | ٤٦٬٠٠٠ |
٣ | عومان | ٠–٠ | عێراق | یاریگای سوباچالاسی | ٥٠٠ |
جەولە | تیپ ١ | ئەنجام | تیپ ٢ | یاریگا | ژمارەی ئامادەبووان |
---|---|---|---|---|---|
١ | ڤیێتنام | ٢–٠ | ئیمارات | مای دینەی نیشتیمانی | ٣٩٬٤٥٠ |
١ | ژاپۆن | ١–١ | قەتەر | مای دینەی نیشتیمانی | ٥٬٠٠٠ |
٢ | قەتەر | ١–١ | ڤیێتنام | مای دینەی نیشتیمانی | ٤٠٬٠٠٠ |
٢ | ئیمارات | ١–٣ | ژاپۆن | مای دینەی نیشتیمانی | ٥٬٠٠٠ |
٣ | ڤیێتنام | ١–٤ | ژاپۆن | مای دینەی نیشتیمانی | ٤٠٬٠٠٠ |
٣ | قەتەر | ١–٢ | ئیمارات | یاریگای سوپا | ٤٬٠٠٠ |
ر | ھەڵبژاردە | یاری | بردنەوە | یەکسان | دۆڕان | گ ک | گ ل | ج | خاڵ | تێبینی |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
١ | ئێران | ٣ | ٢ | ١ | ٠ | ٦ | ٣ | +٣ | ٧ | سەرکەوت بۆ قۆناغی ٨ |
٢ | ئۆزبەکستان | ٣ | ٢ | ٠ | ١ | ٩ | ٢ | +٧ | ٦ | |
٣ | چین | ٣ | ١ | ١ | ١ | ٧ | ٦ | +١ | ٤ | |
٤ | مالیزیا | ٣ | ٠ | ٠ | ٣ | ١ | ١٢ | -١١ | ٠ |
جەولە | تیپ ١ | ئەنجام | تیپ ٢ | یاریگا | ژمارەی ئامادەبووان |
---|---|---|---|---|---|
١ | مالیزیا | ١–٥ | چین | جەلیل بووکێت | ٢١٬١٥٥ |
١ | ئێران | ٢–١ | ئۆزبەکستان | جەلیل بووکێت | ١٬٨٦٣ |
٢ | ئۆزبەکستان | ٥–٠ | مالیزیا | جەلیل بووکێت | ٧٬١٣٧ |
٢ | چین | ٢–٢ | ئێران | جەلیل بووکێت | ٥٬٩٣٨ |
٣ | مالیزیا | ٠–٢ | ئێران | جەلیل بووکێت | ٤٬٥٢٠ |
٣ | چین | ٠–٣ | ئۆزبەکستان | شاە عالەم |
ر | ھەڵبژاردە | یاری | بردنەوە | یەکسان | دۆڕان | گ ک | گ ل | ج | خاڵ | تێبینی |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
١ | سعوودیە | ٣ | ٢ | ١ | ٠ | ٧ | ٢ | +٥ | ٧ | سەرکەوت بۆ قۆناغی ٨ |
٢ | کۆریای باشوور | ٣ | ١ | ١ | ١ | ٣ | ٣ | ٠ | ٤ | |
٣ | ئیندۆنیزیا | ٣ | ١ | ٠ | ٢ | ٣ | ٤ | -١ | ٣ | |
٤ | بەحرەین | ٣ | ١ | ٠ | ٢ | ٣ | ٧ | -٤ | ٣ |
جەولە | تیپ ١ | ئەنجام | تیپ ٢ | یاریگا | ژمارەی ئامادەبووان |
---|---|---|---|---|---|
١ | ئیندۆنیزیا | ٢–١ | بەحرەین | گیلۆرا بوۆن کارنۆ | ٦٠٬٠٠٠ |
١ | کۆریای باشوور | ١–١ | سعوودیە | گیلۆرا بوۆن کارنۆ | ١٥٬٠٠٠ |
٢ | بەحرەین | ٢–١ | کۆریای باشوور | گیلۆرا بوۆن کارنۆ | ٩٬٠٠٠ |
٢ | سعوودیە | ٢–١ | ئیندۆنیزیا | گیلۆرا بوۆن کارنۆ | ٨٨٬٠٠٠ |
٣ | ئیندۆنیزیا | ٠–١ | کۆریای باشوور | گیلۆرا بوۆن کارنۆ | ٨٨٬٠٠٠ |
٣ | سعوودیە | ٤–٠ | بەحرەین | گیلۆرا سیروجایا | ٥٠٠ |
تیپ ١ | ئەنجام | تیپ ٢ | یاریگا | ژمارەی ئامادەبووان |
---|---|---|---|---|
عێراق | ٢–٠ | ڤیێتنام | ڕاجامانگالا | ٩٬٧٢٠ |
ئێران | ٠–٠ | کۆریای باشوور | جەلیل بووکێت | ٨٬٦٢٩ |
کۆریای باشوور بە لێدانی یەکلایی کەرەوە ٤–٢ بردییەوە. | ||||
ژاپۆن | ١–١ | ئوسترالیا | مای دینەی نیشتیمانی | ٢٥٬٠٠٠ |
ژاپۆن بە لیدانی یەکلایی کەرەوە ٤–٣ بردییەوە. | ||||
سعوودیە | ٢–١ | ئۆزبەکستان | گیلۆرا بۆن کارنۆ | ١٢٬٠٠٠ |
تیپ ١ | ئەنجام | تیپ ٢ | یاریگا | ژمارەی ئامادەبووان |
---|---|---|---|---|
عێراق | ٠–٠ | کۆریای باشوور | جەلیل بووکێت، کوالالەمپۆر | ١٢٬٥٠٠ |
عێراق بە لێدانی یەکلایی کەرەوە ٤–٣ سەرکەوت و خۆی گەیاندی فایناڵ | ||||
ژاپۆن | ٢–٣ | سعوودیە | مای دینە، ھانۆی | ١٠٬٠٠٠ |
تیپ ١ | ئەنجام | تیپ ٢ | یاریگا | ژمارەی ئامادەبووان |
---|---|---|---|---|
عێراق | ١–٠ | سعوودیە | گیلۆرا بۆن کارنۆ، جاکرتا | ٦٠٫٠٠٠ |
٧١، یوونس مەحموود |
گۆلکاری پاڵەوانێتییەکە | باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە | خەڵاتی یاری پاک |
---|---|---|
یونس مەحموود | یونس مەحموود | ژاپۆن |
٤ گۆڵ
٣ گۆڵ |
ھەڵبژاردەی عێراق بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا توانی لە زلھێزەکانی ئاسیا بباتەوە وەکو سعوودیە و کۆریای باشوور و ئوسترالیا، پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە ھەڵبژاردەی عێراق بەھیچ شێوەیەک پاڵێوراو نەبوو بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکە و تەنانەت پاڵێوراویش نەبوو کە بگاتە نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەھۆی ئەو دۆخە خراپەی بەرۆکی عێراقی گرتبوو دوای ڕووداوەکانی ٢٠٠٣ و داگیرکردنی وڵاتەکە لەلایەن ئەمریکاوە ھەروەھا دروستبوونی شەری تائیفی لە ساڵانی ٢٠٠٦و٢٠٠٧ لەو وڵاتە لە نێوان شیعە و سووننە ھەروەھا ھەڵبژاردەی عێراق تەواوی یارییەکانی لە دەرەوەی وڵات ئەنجامدا بە تایبەت لە وڵاتەکانی ئیمارات و قەتەر و ئوردن، ئەمە جگە لە لاوازی پشتگیری دارایی ھەڵبژاردەی عێراق و بێسەرووبەری خولی عێراق بەھیچ شێوەیەک عێراقی ناکردە پاڵێوراو بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکە بە تایبەت لەھەمبەر بوونی ھەڵبژاردەی وەکو ژاپۆنی ھەڵگری نازناوی وەشانی پێشوو و ھەڵبژاردەی کۆریای باشوور خاوەنی زۆرترین گەیشتن بە مۆندیال لە مێژووی ئاسیا و پێنج جار گەیشتووەتە یاریی کۆتایی ھەروەھا ھەڵبژاردەی سعوودیە کە سێجار نازناوەکەی بردووە و پێنج جار گەیشتووەتە یاریی کۆتایی و ھەڵبژاردەی ئێران کە ئەویش بەھەمان شێوە سێجار بووەتە پاڵەوانی نازناوەکە و ھەڵبژاردەی ئوسترالیا کەیەکەمجار بوو بەشداری بکات لە پاڵەوانێتییەکە دوای ئەوەی بووە ئەندام لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا و بەشداریی لە مۆندیالی ٢٠٠٦ی ساڵی پێشووی کردبوو لە پاڵ ئەم ھەموو فاکتەرانە ھەڵبژاردەی عێراق بە ھیچ شێوەیەک پاڵێوراوی بردنی نازناوەکە نەبوو، لەگەڵ ئەمانەش یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق لە ئایاری ٢٠٠٧ بۆماوەی تەنھا دوو مانگ گرێبەستی لەگەڵ ڕاھێنەری یانەی تائی سعوودی واژووکرد کە ئەویش ڤیێرای بەرازیلی بوو کە ڕاھێنەرێکی ناسراوو نەبوو ھەڵبژاردەکە پێش ئەمە پلەی دووەمی جامی ڕۆژاوای ئاسیای بەدەستھێنا دوای دۆرانی بەرامبەر ئێران لە یاریی کۆتایی ھەروەھا پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە عێراق ٠–٢ بە ئۆزبەکستان و ٠–٣ بە کۆریای باشوور دۆرابوو لە یاریی دۆستانەی ئامادەکاری.
لە یاریی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە ھەڵبژاردەی عێراق ١–١ بەرامبەر تایلاندی خاوەن یاریگا یەکسان بوو پاشان لە جەولەی دووەم ڕووبەرووی ئوسترالیا بوەوە بە گۆڵی نەشئەت ئەکرەم و ھەوار مەلا محەممەد و مەھدی کەریم توانیان ٣–١ سەرکەون بەسەر ھەڵبژاردەی کانگارۆ کە ئەم یارییە بووە خاڵی وەچەرخان و پاشان لە یاریی سێیەم ٠–٠ یەکسان بوون لەگەڵ ھەڵبژاردەی عومان و عێراق بە یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت کەوتە بەرامبەر ڤیێتنام دووەمی کۆمەڵەی دووەم و عێراق بە دوو گۆڵی یونس مەحموود کۆتایی بە سەرکێشی ڤیێتنامییەکان ھێنا لە پاڵەوانێتییەکە، دواتر کەوتە بەرامبەر ھەڵبژاردەی کۆریای باشوور کە ئەویش لای خۆیەوە ھەڵبژاردەی ئێرانی دەرکردبوو دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەلایەن ھەردوو ھەڵبژاردە یاریی چووە گێمی زیادکراو پاشان لێدا یەکلاییکەرەوەکان کە یاریزانانی عێراق سەرکەوتووبون لە جێبەجێکردنیدا ھەروەھا گۆڵچی نووڕ سەبری سەرکەوتووبوو لە گەڕاندنەوەی لێدانی سزای ھەڵبژاردەی کۆریا بەمشێوەیە ھەڵبژاردەی عێراق بۆ یەکەمجار گەیشتە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، لەکاتی ئاھەنگگێران و خۆشی دەربڕین بۆ سەرکەوتنی شێرەکانی ڕافیدەین بۆ یاریی کۆتایی لە ناو ئاپۆرای ھاندەران لە بەغدا تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا[6] و زیاتر لە ١٦ کەس بوونە قوربانی و ٥٧ کەس برینداربوون بۆیە لە یاریی کۆتایی ھەڵبژاردەی عێراق شریتی ڕەشیان لە قۆڵیان بەستیبوو.
لە یاریی کۆتایی ھەڵبژاردەی عێراق ڕووبەرووی ھەڵبژاردەی سعوودیە بوەوە لە جاکرتای پایتەختی ئیندۆنیزیا بە ئامادەبوونی ٦٠٬٠٠٠ ھاندەر دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە دەقیقەی ٧١ی یارییەکە بە ئۆڤەرێکی ھەوار مەلا محەممەد کوری کوردستان و لێدانیکی سەری یونس مەحموود کوری کەرکووک ھەڵبژاردەی عێراق توانی ببێتە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠٠٧[6] کە لە چوار وڵات بەڕیوەچوو.
و دوای ئەوە ھەڵبژاردەی عێراق ڕاستەوخۆ بەبێ پاڵاوتن گەیشتە جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١١ لە قەتەر ھەروەھا سەرکەوت بۆ جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٩ لە ئەفریقیای باشوور، دوای بردنەوەکە ڕاستەوخۆ خۆشی و ئاھەنگ لە تەواوی عێراق و کوردستان دەستیپێکرد بەوبۆنەیەوە و ھەروەھا لەلایەن ڕەوەندی عێراقی لە دەرەوەی وڵات.
بەھۆی نالەباریی دۆخی عێراق یاریزانانی ھەڵبژاردەی عێراق لە دوبەی ئیمارات و عەمانی ئوردن ئاھەنگی سەرکەوتنیان گێرا و لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دووبەی محەممەد کوڕی ڕاشد ھەر یاریزانێ بڕی ٢٠٠ ھەزار دۆلاری بۆیان کردە خەیاڵ[7] پاشان گەڕانەوە بەغداد و لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی خەڵاتکران پێشوازیان لێکرا و بڕی ١٠ ھەزار دۆلاریان بە خەڵات دایە یاریزانەکان.[6]
بەدەستھێنانی ئەم نازناوە لە تەواوی میدیا جیھانییەکان دەنگی دایەوە ھەروەھا چەندەھا خەڵات و ڕێزلینان بەخشرایە یاریزانەکان ئەم جیلەی ھەڵبژاردەی عێراق ھەمیشە بە زیندووی لە یادەوەری خەڵکی عێراق دەمێنێتەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.