تەلەعفەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
تەلەعفەر(بە عەرەبی: تَلْعَفَر، ئینگلیزی: Tal Afar) شارۆچکەیەکە لە قەزای تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق.[2] تەلەعفەر دەکەوێتە ئەوپەڕی خۆراوای باشووری کوردستان.[3] ھەروەھا دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق. ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی ٢٠١٨ بە ١٧٢٫٥٠٠ کەس مەزەندە کراوە.[4] لە کاتێکدا ھیچ داتایەکی فەرمی سەرژمێری بوونی نییە، شارۆچکەکەدا، کە پێشتر بە نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەس مەزەندە دەکرا، تا ساڵی ٢٠٠٧ بۆ ٨٠ ھەزار کەس دابەزیبوو.
تەلەعفەر | |
---|---|
Talʿafar - تَلْعَفَر - Tal Afar | |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | نەینەوا |
قەزا | تەلەعفەر |
دەسەڵات | |
• قایمقام | محمد شریف آل سیدوھب [1] |
بەرزایی | ٤١٠ مەتر (١٬٣٥٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٨) | |
• سەرجەم | ١٧٢٫٥٠٠ |
سەرناوی دانیشتوو | تەلەعفەری |
زمان و ئایین | |
• زمان | تورکمانی، کوردی(کورمانجی)،عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام (سوننە)، ئێزیدی |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
دەکەوێتە ٦٣ کم (٣٩ میل) لە ڕۆژئاوای مووسڵ، ٥٢ کم(٣٢ میل) لە ڕۆژھەڵاتی شنگال و ٢٠٠ کم(١٢٤ میل) لە باکووری ڕۆژئاوای کەرکووکەوە. نزیکەی ٣٨میل لە باشووری سنووری تورکیا دوورە و نزیکەی ٦٠کم لە سنووری سووریاوە دوورە. دانیشتوانی ناوخۆیی زۆرینەیان تورکمانن لەگەڵ کەمینەی کورد. [5][6][7]
تەلەعفەر دەکەوێتە سنووری باشووری کوردستانەوە و لەژێر دەسەڵاتی سەددام حوسێندا شارەکە بەر شاڵاوی ڕاگواستن و عەرەباندن کەوتووە و زۆرێک لە کوردەکانی ئەو شارە ڕاگوێزراون. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٠دا دانیشتووانی شارەکە مانگرتنێکیان سازدا و داوای جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ و گەڕانەوە سەر ھەرێمی کوردستانیان دەکرد.
ئەم شارە بەشێک بوو لە ویلایەتی مووسڵ کە یەکێک بوو لە ویلایەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، لەو شارەدا قەڵایەک وەک بنکەیەکی سەربازی دروستکرا، ئەمڕۆ کەلاوەکانی قەڵاکە دەبینرێت. دوای کشانەوەی عوسمانییەکان سەربازگەیەک لەو قەڵایە دامەزرا و ئەوان یەکەم دانیشتووی ئەو شارە بوون کە بە تەنیشت قەڵاکە بوون. لە شەڕی موسڵ (٢٠١٦-٢٠١٧) دژی داعش، ڕێکخراوەکە بارەگای بەناو خەلافەتی گواستەوە بۆ شاری تەلعەفەر، بۆ ئەوەی ببێتە مۆڵگەی کاتی ڕێکخراوەکە.[8]
لە تەلعەفەر، یەک نەخۆشخانە ھەیە، کە نەخۆشخانەی گشتی تەلعەفەر، جگە لە کەرتی تەندروستی تەلعەفەر کە شەش بنکەی تەندروستی لە ناو شاری تەلعەفەر و بنکەی تری تەندروستی لە ناحیە لاوەکییەکان لەخۆ دەگرێت.