تەقینەوەکانی ٢٠٢٠ی بەیرووت
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ئێوارەی ٤ی ئابی ٢٠٢٠ دوو تەقینەوەی بەھێز لە بەندەری بەیرووتی شاری بەیرووت، پایتەختی لوبنان ڕوویاندا کە بەلایەنی کەمەوە بوونە ھۆی کوژرانی ١٥٨ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٦٫٠٠٠ کەس.[1][2]
ڕێکەوت | ٤ی ئابی ٢٠٢٠ |
---|---|
کات | ١٨:٠٨:١٨ EEST (١٥:٠٨:١٨ کگھ) (تەقینەوەی دووەم) |
شوێن | بەندەری بەیرووت |
ناوچە | بەیرووت، لوبنان |
ئاراستەکان | 33.901°N 35.519°E |
جۆر | کارەساتی نیتراتی ئەمۆنیۆم |
برینداربووان | +٦٫٠٠٠ کەس |
بێسەروشوێنان | ~٢١ |
زیانی دارایی | $١٠–١٥ میلیارد |
فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ڕەفیق حەریری کە نزیکترین فڕۆکەخانەبوو لە شوێنی ڕووداوەکە بە ١٠ کیلۆمەتر ئەوا بەشی تێرمیناڵەکەی تووشی زیان بوو.[3] دەرگا و پەنجەرەکانی فڕۆکەخانەکە تێکشکان. سەرباری ڕووداوەکە بەڵام فڕۆکەخانەکە بەردەوامە لە گەشتەکانی.[4]
لایەنی دەسەڵاتداری لوبنان کەسانی کەمتەرخەمیان لە بەندەرەکە دەستگیرکرد و خرانە ژێر لێکۆڵینەوە.[5]
ڕۆژێک دوای تەقینەوەکە، حەسەن دیابی سەرۆکوەزیرانی لوبنان ئەو ڕۆژەی کردە ماتەمینی گشتی لە وڵاتەکەی.[6] حکوومەتی لوبنان دوو حەفتەی وەک باری لەناکاو بۆ وڵاتەکەی ڕاگەیاند.[7] سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند کە یارمەتی و پشتگیری لەو کەسانە دەکەن کە بەهۆی تەقینەوەکە بێ ماڵ و حاڵ بوون، هەروەها وەزارەتی تەندرووستی خەرجی بریندارەکان دەکات.[8] سەرۆکوەزیرانی لوبنان لەکاتی گەڕان لە شوێنی تەقینەوەکە، لەبەردەم تەلەفزیۆن بەچاوی فرمێسکەوە ئەوە ڕووداوەی وەک کارەساتێکی نیشتمانی وەسفکرد.[9] لە ڕۆژی تەقینەوەکە، حیزبوڵڵای لوبنان خەمباری خۆیان بۆ ڕووداوەکە دەربڕی و داوای یەکڕیزی خەڵکی لوبنانیان کرد،[10] هەروەها کەمپەینێکی خوێن بەخشینیان ڕاگەیاند.[11]
ڕۆژی ٦ی ئاب، ناڕەزاییەکان لەدژی حکوومەتی لوبنان دەستیپێکردەوە، ژمارەیەک خۆپشاندان لە بەردەم پەرلەمانی لوبنان کۆبوونەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکوومەتیان کرد.[12] خۆپشاندانەکان تووندوتیژی لێکەوتەوە کاتێک پێکدادان کەوتە نێوان کەسانی ناڕازی و هێزەکانی پۆلیس، پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپشاندەران گازی فرمێسک ڕێژی بەکارهێنا.[13]
نوێنەری چەندین وڵات لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەیی خۆیان نیشاندا لە پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ لوبنان.[14][kurdish-alpha 1] ئیسرائیل لەڕێگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هاوکارییەکانی پێشکەشکرد، کەناڵی ئەلجەزیرەی ئینگلیزی ئەم هەنگاوەی بە جوڵەیەکی نامۆ دانا بەوەی لەڕووی دیبلۆماسییەوە ئەو دوو وڵاتە پەیوەندیان نییە بەڵکو لە جەنگێکی ناڕاستەوخۆدان.[22][23]
هەندێک لە وڵاتان هاوخەمی خۆیان بۆ لوبنان دەربڕی بە پشاندانی ئاڵای لوبنان لەسەر باڵەخانە و تەلارە دیارەکانیان لەوانەش بورجی خەلیفە لە دوبەی، بورجی ئازادی لە تاران، ستی هۆڵ لە تێل ئەڤیڤ.[24] هەندێک لە سیاسییە ڕاستڕەوەکانی ئیسرائیل ڕەخنەیان لەو هەنگاوەنا و لوبنانیان بە دوژمنی وڵاتەکەیان دانا.[25]
ڕۆژی ٦ی ئاب، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا سەردانی بەیرووتی کرد و بەمەش بووە یەکەم کەسایەتی باڵای بیانی سەردانی شارەکە بکات لەدوای ڕوودانی ئەو کارەساتە.[26]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.