تێسلا مۆتۆرز
From Wikipedia, the free encyclopedia
تێسلا مۆتۆرز (بە ئینگلیزی: Tesla Motors) کۆمپانیایەکی ئەمریکییە تایبەتە بە دروستکردنی ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی، کۆگای وزە و تەختەی وزەی خۆر کە لە پالۆ ئاڵتۆ لە کالیفۆرنیا دامەزراوە.[3] لە ٢٠٠٣ کۆمپانیاکەیان دامەزراندووە، کۆمپانیاکە تایبەتە بە ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی و ئایۆنی-لیتیوم کۆگای وزەی پاتری و تەختەی وزەی خۆری نیشتەجێی (بەناوی دووەمی کۆمپانیا سۆلارسیتی).[4][5] تێسلا بەرھەمی زیاتری لەخۆگرتووە لەوانەش کۆگای دیواری وزە و شەڵتە چارەی وزە، تەختەی وزەی خۆر و خشتی سەربانی خۆری.
جۆر | گشتی |
---|---|
پیشەسازی | پیشەسازی پێکھاتەکان کۆکردنەوەی وزە |
دامەزراوە لە | ١ی تەممووزی ٢٠٠٣، لە دێلاوێر، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دامەزرێنەر(ەکان) | مارتن ئیبێرھارد مارک تارپێننینگ لان ڕایت ئیلۆن مەسک جەی بی ستراوبێڵ |
بەرھەمەکان | ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی وزەی تێسلا |
داھات | ١١٫٧٦ بلیۆن (٢٠١٧) |
تێکڕای مایە | ٤٫٢٤ بلیۆن (٢٠١٧) |
خاوەن(ەکان) | ئیلۆن مەسک (٪٢٠٫٥) |
ماڵپەڕ | tesla.com |
سەرچاوەکان: [1][2] |
بەڕێوەبەری کۆمپانیا ئیلۆن مەسک ڕایگەیاند کە تێسلا کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی و دروستکەری ئۆتۆمۆبیلە بە سەربەخۆ کاردەکات،[6] بە مەبەستی پێشکەش کردن لە کۆتایدا نرخی ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی ھەرزان دەکات بۆ گشت بەکارھێنەران.[7][8] ناوی کۆمپانیاکە وەرگیراوە لە ناوی ئەندازیاریی کارەبای و فیزیاوان نیکۆلا تێسلا لەسەر پێشنیاری ھەردوو دامەزرێنەری کۆمپانیا مارتن ئیبێرھارد و مارک تارپێننینگ.[9][10]
مۆدێلی ئێسی کۆمپانیای تێسلا پڕ فرۆشترینی ناو ئۆتۆمۆبیلە کارەباییەکانی جیھان بوو لە ٢٠١٥ و ٢٠١٦.[11] فرۆشتنی مۆدێلی ئێس لە جیھان گەیشت بە ٢٠٠٬٠٠٠ یەکەی نیشانە لە ماوەی چارەکی چوارەمی ٢٠١٧.[12] لە ئەیلولی ٢٠١٥، کۆمپانیاکە مۆدێلی ئێکسی نمایش کرد، لە کۆسسئۆڤێر و ئێس یو ڤی. لەگەڵ نمایشکردنی مۆدێلی ٣ لە تەممووزی ٢٠١٧.[13][14] بەرھەمھێنانی تێسلا لە ٣٠٠، ٠٠٠ ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی تێپەڕی لە شوباتی ٢٠١٨.[15]