From Wikipedia, the free encyclopedia
تێرێنس پاتریک وینتەر (لەدایکبووی ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٠)[1] نووسەر و بەرھەمھێنەرێکی ئەمریکییە. وینتەر دروستکەر، نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری زنجیرەی Boardwalk Empireی کەناڵی ئێچ بی ئۆ بووە کە لە نێوان ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٤ پەخشکرا. بەر لە کارکردن لە زنجیرەکە، وینتەر نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری زنجیرەی سۆپڕانۆکان بووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٧ و چەندین خەڵاتی ئێمی بردۆتەوە بۆ کارەکەی. لە ساڵی ٢٠١٣دا سیناریۆی فیلمی The Wolf of The Wall Streetی نووسی کە توانی پاڵاوتنێک بۆ ئۆسکاری باشترین سیناریۆ بەدەستبێنێت بە ھاوبەشی لەگەڵ دەرھێنەر ماڕتن سکۆرسێزیدا.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
تێرێنس وینتەر | |
---|---|
لەدایکبوون | تێرێنس پاتریک وینتەر ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٠ نیویۆڕک ستی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. |
پیشە | سیناریست، دەرھێنەری فیلم، بەرھەمھێنەری تەلەڤیزیۆن، بەرھەمھێنەری فیلم |
چالاکبوون | ١٩٩٥ - تا ئێستا |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.