تیۆری
From Wikipedia, the free encyclopedia
تیۆر یان بیردۆز (بە ئینگلیزی: Theory) چەمکێکە خاوەنی دوو کۆمەڵە واتای بەرینە، یەکیان لە زانستە ئەزموونییەکاندا بەکاردەچێت (ھەم سروشتی و ھەم کۆمەڵایەتی) و ئەوی تریان لە فەلسەفە، بیرکاری، لۆژیک و لە نێوان لقەکانی تری زانستە مرۆڤییەکاندا. جیاوازی و تەنانەت دەمەقـڕەیەکی بەرچاو ھەیە لە نێوان لقە زانستگایییەکاندا سەبارەت بە بەکارھێنانی دروستی زاراوەکە. ئەوەی لە خوارەوە دێت تێدەکۆشێ چۆنیەنیی بەکارچوونی ئەو زاراوەیە وەسف بکات نەک ئەوەی کە دەبێ چۆن بەکار بچێت.
لە زانستدا بیردۆز کاتێک پێکدەھێنرێن کە تاقیکردنەوە لەسەر کۆمەڵە گریمانە پێکەوە بەستراوەکان ئەنجام دەدرێت. بە گەلێک بەڵگەی تاقیکراوە پالثشت دەکرێت لەبەر ئەوە بیدرۆز لێکدانەوەیەکی فراوان و گشتگیریی دیاردەیەکی سروشتی بەو بەڵگە زانستیەکان پاڵپشتی دەکەن کە لە ئەنجامی تاقیکردنەوە و سەرنجدانەکان کە لەو باوەڕەدان ڕاست بێت. ئەگەرچی لە باسە زانستگایییەکاندا واتا زانستییەکەی زۆرتر کەڵکی لێ وەردەگیردرێت، بەڵام ئەوە تەنیا واتای نیە و تووشی ھەڵەمان دەکات ئەگەر لە سەرەتاوە وای دابنێین کە زاراوەی بیردۆز لە وێژە یان باسی زانستگاییدا ئاماژەیەکە بە بیردۆزێکی زانستی یان لەسەر بناغەی ئەزموونی. لەبەر باوبوون و بەکارچوونی زۆرتری زاراوەی بیردۆز لە ناو توێژینەوەکانی زانستی و ئەزموونیدا، سەرەتا، واتا زانستییەکەی باسدەکرێت:[1]