From Wikipedia, the free encyclopedia
تیۆرمی ئێستوارت، (بە ئینگلیزی: Stewart's theorem) لە ئەندازەدا درێژی ئەو پارچەھێڵە دیاری دەکات کە لە سەرێکی سێگۆشەوە (لێرەدا A) درێژ دەبێتەوە تا لای بەرانبەر بەو سەرە، بەپێی درێژیی لاکانی سێگۆشە و ئەو دوو پارچەھێڵەی لەسەر لای بەرانبەری دروست دەبن (لە وێنەی بەرامبەردا و ). لە ساڵی ١٧٤٨ ماتماتیکزانی سکۆتلاندی مەتیۆ ئێستوارت لە وتارێکدا ئەم تیۆرمەی خستەڕوو، بەم ھۆیەوە بەناوی خۆیەوە ناسراوە.[1] ئەگەر و و درێژیی لاکانی سێگۆشە و درێژی پارچەھێڵە دیاریکراوەکە بێت، ئەوا:
یان:
لێرەدا و درێژی ئەو دوو پارچەھێڵەن کە لەسەر لای بەرانبەر بە سەری دروست دەبن.
خاڵی یەکتربڕینی پارچەھێڵی p و لای BC ناوبنێ P، بەپێی یاسای کۆساینەکان دوو گۆشەی APB و APC پاسادانی ئەم دوو ھاوکێشە دەکەن:
دوو لای ھاوکێشەی یەکەم لە xبدە و دوو لای ھاوکێشەی دووھەم لەy:
ئینجا ئەم دوو ھاوکێشە کۆ بکەوە، لەمەوە دەردەچێت:
x + y یەکسانە بە لای a، لەمەوە
ھاوکێشەی سەرەوە ھەمان ھاوکێشەی ئێستوارتە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.