تۆڕی تایبەتی
From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆڕی تایبەتی (Private network) ئەو تۆڕەیە کە لە بۆشاییی IP-ناونیشانی تایبەتی سوود وەردەگرێ و ئەو ئستانداردانەی بەھۆی RFC 1918 و RFC 4193 -ەوە دانراون پەیڕەو دەکا. IP-ناونیشانگەلی تایبەتی زۆرتر لە ماڵەکان، نووسینگەکان و تۆڕە ناوخۆییەکانی دەزگا ئابوورییەکاندا کاتێک بەکار دەبردرێن کە بەکارھێنانی ئەو ناونیشانانەی لە ئاستی جیھانیدا شیاوی بگاردۆزین پێویست نەبێ، یان ئەوەی کە لەبەردەستدا نەبن.
ھۆی ئەوەی کە ئەم ناونیشانانە بە تایبەتی ناوبردە دەکرێن ئەوەیە کە لە ئاستی جیھانیدا ڕادەست نەکراون، واتە بۆ ھیچ ڕێکخراویەکی دیاریکراو تەرخان نەکراون و ئەو پاکەتانەی IP کە ئەم ناونیشانانەیان لەسەر بێ ڕاناگوازرێنەوە بۆ ناو ئینتەرنێتی گشتی. ھەموو کەس بۆی ھەیە بەبێ پەسەندی تۆمارگە ھەرێمییەکانی ئینتەرنێت ئەم ناونیشانانە بەکار ببا.
ئەگەر ئاوەھا تۆڕێکی تایبەتی پێویستی بەوە بوو کە خۆی ببەستێ بە ئینتەرنێتەوە، دەبێ لە وەرگێڕێکی ناونیشانی تۆڕ یان لە پرۆکسی-ڕاژەکارێک سوود وەربگرێ.