تۆڕی کۆمپیوتەری
From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆڕی کۆمپیوتەری یان تۆڕبەستی کۆمپیوتەری (بە ئینگلیزی: Computer network, or data network)، بە کورتی: تۆڕ. پەیوەندیی نێوان دوو یان چەند سیستمێکە (وەکوو کۆمپیوتەر، لاپتۆپ و...) کە توانای گواستنی زانیارییان لە نێوان خۆیاندا ھەیە. تۆڕی کۆمپیوتەری دەبێتە ھۆی ئاسانکاریی پەیوەندییەکان لە نێوان بەکارھێنەراندا و ڕێگە دەدات کە بەکاربەران سەرچاوەکانی خۆیان ھاوبەشی پێ بکەن.