![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/45/Maracan%25C3%25A3_stadium.jpg/640px-Maracan%25C3%25A3_stadium.jpg&w=640&q=50)
تۆپی پێ لە بەڕازیل
From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆپی پێ بەناوبانگترین وەرزشە لە بەڕازیل و بەشێکی دیارە لە وڵاتەکە. ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل جامی جیھانی فیفایان بۆ ٥ جار بەرزکردۆتەوە، زیاتر لە ھەر ھەڵبژاردەیەک، لەوانە ١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤، ٢٠٠٢.[1] بەڕازیل تاکە ھەڵبژاردەیە کە بەشداری لە ھەموو جامی جیھانییەکان کردبێت. دوای ئەوەی ھەڵبژاردەکە بۆ سێیەمین جار جامی جیھانییان بردەوە لە ساڵی ١٩٧٠، ئەوان دیاریکران بە جامی ژول ریمێ بە شێوەیەکی ھەمیشەیی. بەڕازیل مەدالیای زێڕییان بەدەستھێنا لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ لە ڕیۆ دی ژانێرۆ.[2]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/45/Maracan%C3%A3_stadium.jpg/640px-Maracan%C3%A3_stadium.jpg)
بە پێی ئامارەکاندا، پێلێ سەرکەوتووترین یاریزانی تۆپی پێیە.