تۆرا بۆرا
From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆرا بۆرا (بە پەشتۆ: تورە بورە) «ئەشکەوتی ڕەش» یان «ھەوری ڕەش» زۆر جاران بە چیای تۆرا بۆرا یان ناوچەی تۆرابۆرا بانگ دەکرێت، لە ڕاستیدا چیا یاخود ناوچەیەک نییە بەلکو بریتییە لە زنجیرە ئەشکەوتێکی ئاڵۆز و تێک ھەڵکێشراو لە زنجیرە چیایی کێوی سپی (سفید کوە) لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان و ناوچەی خەیبەری پشتیوانی خوا لە لەنگەرھار،[1] نزیکەی ٥٠ کم (٣١ میل) لە ڕۆژاوای خەیبەر و ١٠کم (٦ میل) لەباکوری سنووری ناوچە عەشایەرییە فیدراڵییەکانی پاکستان ھەڵکەوتووە.[2] تۆرا بۆرا بە بنکە و قەڵای تاڵیبان ناسراوە، کە لە ماوەی ھەشتاکاندا لەلایەن ھێزە سەربازییەکانیانەوە دژی یەکێتی سۆڤیەت بەکاریان ھێنا، تۆرا بۆرا کۆمەڵە ئەشکەوتێکن کە بەیەک بەستراونەتەوە ھەندێکیشیان بەکاری ھەڵکۆڵین و داتاشرینی مرۆڤ بەیەک بەستراون ئەم ئەشکەوتانە جۆگەلەی ئاو لەشێوەی کەناڵی دەستکرد و خۆرسک بەناویاندا ڕەت دەبێت یان لەنێو تاشە بەرد و کەلێنەکان ئاو لەشێوەی کانی دڵۆپەی کردووە و کۆبووەتەوە.
تۆرا بۆرا | |
---|---|
ناکۆکی | Battle of Tora Bora |
وڵات | ئەفغانستان |
پۆتانی شوێن | ٣٤°٧′٠″N ٧٠°١٣′٠″E |