From Wikipedia, the free encyclopedia
تسۆنامی یاخود تسونامی کۆمەڵێ شەپۆلی بەرزی یەک بەدوای یەکن. دیاردەیەکی سروشتییە، لە ئەنجامی جوڵانی بەشێکی زەوی ڕوودەدات، ئەویش بە دروست کردنی شەپۆلی بەرز و بەھێز کە لە دەریا و ئۆقیانووسەکانەوە ڕوو لە [کەنار]ەکان و وشکانی دەکەن. بەرزی ئەم شەپۆلانە بەپێی بڕی جوڵانی زەوی ژێر ئاو و بەھێزی بومەلەرزەکە دەگۆڕێت، ھەندێکجار دەگاتە ٥٠٠ مەتر و زیاتر. وشەی تسونامی لە زمانی ژاپۆنییەوە وەرگیراوە کە بەمانای شەپۆلی کەنار دێت[١]، وشەی تسو واتە شەپۆل و نامیش واتە کەنار.
ساڵانە بەھۆی بوومەلەرزەوە لەژێر ئاوی دەریاکان و ئۆقیانووسەکاندا تسونامی ڕوودەات. شەپۆلەکانی درێژ و بەھێزن کە دەگەنە کەنارەکان بچوک و بەرز دەبنەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.