تریگلیسێرد
From Wikipedia, the free encyclopedia
تریگلیسێرد (بە ئینگلیزی: Triglyceride) بریتییە لە ئەستەر ئەمیش پێکھاتووە لە گلیسرۆڵ و سێ ترشی چەوری بۆیە پێدەوترێت تریگلیسێرد پێکھاتووە لە (تری- لەگەڵ گلیسێرد).[1] تریگلیسێرد پێکھاتەی سەرەکی چەوری لەشن لە مرۆڤ و بڕبڕەدارکانی تر، ھەروەھا ڕۆنی ڕوەکی.[2] ئەوانیش لە خوێندا ئامادەن بۆ چالاککردنی گواستنەوەی دوو ئاڕاستەیی چەوری خوێن لە جگەرەوە، و پێکھێنەری سەرەکین لە چەوری ژێر پێست.[3] زۆر جۆری تریگلیسێرد ھەیە. بەتایبەتی جۆرەکانی چەوری تێر و ناتێر. لە چەوری تێر گرووپی C=C کەمە. لە چەوری ناتێر C=C یەک یان زیاتریان ھەیە. لە چەوری ناتێر خاڵی توانەوە کەمترە بەراورد بە چەوری تێر: لە ئەنجامدا، زۆر جار لە پلەی گەرمی ژورێکدا شلە.