تایپکردن
From Wikipedia, the free encyclopedia
تایپکردن یان پیت چنین (بە ئینگلیزی: Typing) بریتییە لە پرۆسەی نووسین یان داخڵکردنی دەق بە فشاردان لەسەر کلیلەکانی سەر ئامێری تایپکردن و کیبۆردێکی کۆمپیوتەر و مۆبایل یان حاسیبە. دەتوانرێت لە ئامرازەکانی تری نووسینی دەق جیا بکرێتەوە، وەک دەستنووس و ناسینەوەی قسەکردن. دەق دەتوانێت لە شێوەی پیت و ژمارە و ھێماکانی تردا بێت. یەکەم تایپکاری جیھان لیلیان شوڵز بوو لە ویلایەتی ویسکۆنسێن لە ئەمریکا،[1][2] کچی کریستوفر شوڵز بوو، کە یەکەم ئامێری تایپکردنی ڕاکخستنی داھێنا.[1]
زانیاریی خێرا تایپکردن, لقی ...
تایپکردن | |
---|---|
لقی | skill، activity، inputting |
دەبێتە ھۆکاری | typewritten text |
Has goal | تێچوو، نووسین، data entry |
جێبەجێکار | typist |
بەکاردەھێنێت | typewriter |
دایخە
تایبەتمەندییەکانی نێوانەڕووی بەکارھێنەر وەکو پشکنەری ڕێنووسی و تەواوکردنی ئۆتۆماتیکی خزمەت بە ئاسانکاری و خێراکردنی تایپکردن و ڕێگریکردن یان ڕاستکردنەوەی ھەڵەکان دەکەن کە تایپکەر دەتوانێت بیکات.