From Wikipedia, the free encyclopedia
تاقیکردنەوەی بێکدل تاقیکردنەوەیەکە کە لەسەر بنەمای گەڕان بەدوای بەرھەمی داھێنەرانەی خەیاڵیدا لەسەر دوو ڕۆڵێگڕی ژن کە لەسەر بابەتێک قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن کە پەیوەندی بە یەکێک لە پیاوەکان نییە و ھەندێکجاریش، مەرجێکی تریش زیاد دەکرێت کە دوو ڕۆڵگێڕەکە نابێت ناو بن. تاقیکردنەوەکە وەک پێشبینیکەرێکی بەھێز بۆ ئامادەبوونی چالاکانەی ژنان لە فیلم و کارە داھێنەرە خەیاڵییەکانی دیکەدا بەکاردەھێنرێت. ھەروەھا تاقیکردنەوەکە تیشک دەخاتە سەر نایەکسانی ڕەگەزی لە بەرھەمە داھێنەرە خەیاڵییەکاندا.
تاقیکردنەوەی بێکدل | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٥ |
بابەتی لاوەکی | فێمینیزم، feminist film theory |
ناونراوە لەدوای | ئەلیسۆن بێکدل |
ئیلھام | ژوورێک بۆ خۆت |
دەردەکەوێت لە بەرھەمی | Dykes to Watch Out For |
زانا | ئەلیسۆن بێکدل |
کاتی دۆزینەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٥ |
بەرامبەر | پێچەوانەی تاقیکردنەوەی بێکدل |
تاقیکردنەوەکە ناوی «بێکدل» بوو بە ناوی ھونەرمەندی کارتۆنی ئەمریکی ئەلیسۆن بێکدل، چونکە تاقیکردنەوەکە بۆ یەکەمجار لە یەکێک لە کارە کارتۆنییەکانیدا دەرکەوت. تاقیکردنەوەکە لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمدا بووە جێی بایەخ و ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی گۆڕاونکاری و تاقیکردنەوەی دیکە کە پشتی پێ دەبەستن.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.