From Wikipedia, the free encyclopedia
بەڕک یان (بەڕ، بەڕە، قالیچە، یاخود فەرشی کوردەواری) لە جیھانی مافوورفرۆشان بە مافووری کوردی (Kurdish rug) یاخود کوردستان ناسراوە و دەسکردی وڵاتی کوردستانە، لە ڕووی جوگرافیاوە لە ڕۆژھەڵاتی تورکیاوە دەست پێدەکات تا نزیک چیاکانی تۆرۆس و بەشەکانی خوارووی قەفقاز و باکووری عێراق و ئەرمەنستان و باکووری ڕۆژئاوای ئێران دەگرێتەوە. جوانی بەڕەی کوردەواری لە زاڵ بوونی ڕەنگی شین و سەوز و زەعفەرانی دیارە کە ئاخنراو بە نەخشی میناخانی و حەوزی گوڵزار. پەیکەری مافووری کوردی لە خوری چێنراوە و پتەو و توندە. مافوور و بەڕکی دەسکردی وڵاتی کوردەواری بەمە ناسراوە کە پڕە لە ھێما و ئاماژە، دەستچنی مافوورەکە ھەمیشە دەیەوێت بەسەرھاتی خۆی لە نەخشەکاندا گوزارشت بکات و پەیامێک ئاڕاستەی بینەری بکا. نزیکترین بەڕکی دەوروبەر کە نزیکە لە فەرشی کوردی فەرشی ھۆزی یوروکە لە (ناوەڕاستی ئەنادۆڵ) و فەرشی کوردی خۆراسانە (قۆچان).
لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان فەرشی بیجاڕ، فەرشی سونقوڕ لە ناوچەیی کولیاییی پارێزگەی کرماشان و ھەروەھا گلیمی شاری ھەرسین زۆر ناسراو و بەناوبانگە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.