From Wikipedia, the free encyclopedia
بەرەی ئازادیخوازانی بەلۆچ (بە ئوردوو: بلوچستان لبریشن فرنٹ، بە بەلۆچی: بلۏچستان آجوییءِ مئیدان، کورتکراوە: BLF) گرووپێکی چەکدارییە و لە ناوچەکانی بەلۆچستان لە باشووری ڕۆژاوای ئاسیا چالاکی دەکات. ئەم گرووپە لەلایەن جومعە خان، لە ساڵی ١٩٦٤ لە دیمەشق دامەزراوە، و ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە یاخیبوونی ساڵانی ١٩٦٨‒١٩٧٣ لە پارێزگای سیستان و بەلۆچستانی ئێران و یاخیبوونەکانی ١٩٧٣‒١٩٧٧ لە پارێزگای بەلۆچستانی پاکستان.[1] بەڵام یاخیبوونی ئەم گرووپە لە ھەردوو وڵاتی پاکستان و ئێران شکستی ھێنا و تا ساڵی ٢٠٠٤ دۆخی ئەو گرووپە نادیار مایەوە، لە ساڵی ٢٠٠٤ دووبارە کەوتەوە چالاکی، دوای ئەوەی ئەڵڵا نەزەر بەلۆچ لە ساڵی ٢٠٠٣ فەرماندەیی گرووپەکەی گرتە ئەستۆ؛[1] لەو کاتەوە گرووپەکە بەرپرسیارە لە ھێرشکردنە سەر کەسایەتی، ڕۆژنامەنووسان، بەرپرسانی حکوومەت و کارمەندانی سەربازی.[2][3]
بەرەی ئازادیخوازانی بەلۆچ زیاتر لە بەلۆچستان کە گەورەترین پارێزگای پاکستانە کاردەکات، و لەوێوە ھێرش دەکاتە سەر ھێزە چەکدارەکانی پاکستان و سوپای پاکستان.
بێجگە لە پاکستان، ھەندێک لە چاودێرانی ڕۆژئاوایی بانگەشەی ئەوەیان کردووە، کە ھیندستان پارەی BLF تەرخان دەکات و پشتگیری داراییان دەکات. بەڵام لە مانگی ئابی ٢٠١٣، جەیمس دۆبینز، دیپلۆمات و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا وتی: «دزەکردنی یارمەتی چەکداری لە ئەفغانستانەوە بۆ پاکستان ھەیە، بەڵام ئێمە دان بەوەدا دەنێین کە یارمەتی چەکدارە یاخیبووەکان لە ئاراستەیەکی دیکەشەوە ھەیە».[4][5]
ڕۆژنامەی ھیندوو لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردوەتەوە، کە فەرماندەکانی BLF بە بەکارھێنانی جلوبەرگ و ناسنامەی ساختە داوای چارەسەری پزیشکییان لە نەخۆشخانەکانی ھیندستان کردووە. فەرماندەیەکی چەکداری گرووپەکە شەش مانگ لە شاری دەلھیی پایتەختی ھیندستان ماوەتەوە، و چارەسەری نەخۆشییەکانی گورچیلەی بۆ کراوە.[6] بێجگە لەوەش، چەندین فەرماندەی دیکەی گرووپەکە سەردانی ئەو وڵاتەیان کردوە.[7][8][9]
ئەفغانستان دانی بە پشتیوانی نھێنی خۆیدا ناوە بۆ BLF. دوای مردنی ئەسلەم بەلۆچ، لە قەندەھار، بەرپرسانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند کە عەبدولڕازق ئاچکزای، بەرپرسی پۆلیسی ئەفغانستان، ساڵانێکە ئەسلەم بەلۆچ و یاخیبووانی دیکەی بەلۆچی لە قەندەھار داڵدە داوە. لە بڵاوکراوەیەکدا ھاتووە، کە ئەسلەم بەلۆچ لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە ئەفغانستان نیشتەجێ بووە.[10]
دوای ھێرشەکانی سوپای ڕزگاریخوازیی بەلۆچستان[kurdish-alpha 1] بۆ سەر ھاووڵاتیانی چین، بەرپرسانی چین داوایان لە حکوومەتی پاکستان کرد کە چالاکییەکانیان لە دژی گرووپە بەلۆچییەکانی ناوچەکە، چڕتر بکاتەوە.[11][12]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.