نووسەر، دەرھێنەری فیلم، و پەناخوازی کورد From Wikipedia, the free encyclopedia
بێھرووز بووچانی (بە کوردیی باشووری: بێھرووز بۊچانی، بە فارسی: بھروز بوچانی)، (لەدایکبووی ٢٣ی تەممووزی ١٩٨٣ لە ئیلام، ڕۆژھەڵاتی کوردستان - )[1] ڕۆژنامەوان، پارێزەری مافی مرۆڤ، نووسەر و بەرھەمھێنەرێکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
بێھرووز بووچانی | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | بێھرووز بۊچانی |
لەدایکبوون | ئیلام، ڕۆژھەڵاتی کوردستان | ٢٣ی تەممووزی ١٩٨٣
پیشە | ڕۆژنامەوان، نووسەر، دەرھێنەر، لێکۆڵەری پەنابەران |
نەتەوە | کورد |
ڕەگەز | نێر |
خوێندن | زانستی سیاسی، جوگرافیای سیاسی و جیۆپۆلیتیک |
شوێنی بڕوانامە | زانکۆی تەربیەت مودەریس زانکۆی تەربیەت موعەلیم (خارەزمی) |
کارە دیارەکان | ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان: نووسینەکانی دوورگەی مانوس چاوکا، تکایە کاتمان پێبڵێ (فیلم) |
خەڵاتە دیارەکان | خەڵاتی ڤیکتۆریای ئەدەبی خەڵاتی ڤیکتۆریا پریمیەر بۆ کتێبی ناخەیاڵی |
ناوبراو لە ناوەندی بەندکردنی دوورگەی مانوسدا لە پاپا نیو جینیا لە ٢٠١٣ەوە تا داخستنی ناوەندەکە لە ٢٠١٧ بەندکرا. ئەو لە دوورگەکەدا مایەوە پێش ئەوەی بڕوات بۆ پۆرت مۆسبی لەگەڵ بەندکراوانی دیکە لە دەوروبەری ئەیلولی ٢٠١٩. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ گەیشتە کریستچەرچ لە نیوزلەندا بە ڤیزەیەکی یەک مانگی، تا لەگەڵ بەشداریکردن لە چەند کۆڕێکی دیکەشدا، لە کۆڕێکی تایبەت لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی دووەم کە لەلایەن وۆرد کریستچەرچەوە ئامادە کرابوو وتاربدات.[2][3][4] لە کانونی یەکەمی ٢٠١٩، ڤیزە یەک مانگییەکەی بۆ نیوزیلاند بەسەرچوو. پشتڕاستکراوەتەوە کە بێھروز نیوزیلاندی جێنەھێشتووە، و ھێشتاش لەوێیە بەو ڤیزە بەسەرچووەوە.
بێھروز یاریدەدەری دەرھێنەرە، پێکەوە لەگەڵ دەرھێنەری فیلمی ئێرانی ئارەش کامیل سەروەستانی، لە بەڵگەفیلمی چاوکا، تکایە کاتمان پێبڵێ، و چەندان وتاری لە میدیاکانی جیھاندا بڵاوکردووەتەوە دەربارەی دژواریی ئەو پەنابەرانەی کە لەلایەن حکومەتی ئوسترالیاوە لە دوورگەی مانوس بەندکراون،[5] و ھەروەھا چەندان خەڵاتی جۆراوجۆری بردووەتەوە.
یادداشتەکەی بەناوی ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان: نووسراوەکانی دوورگەی مانوس، لە کانونی دووەمی ٢٠١٩دا خەڵاتی ڤیکیۆریا پریمەر بۆ ئەدەب و خەڵاتی ڤیکتۆریا پریمەر بۆ دەقە ناچیرۆکییەکان بردووەتەوە. کتێبەکە لە مۆبایلێکدا بە چەند نامەیەکی دانە بە دانە بەپێی ماوەی کات نووسراوە[6] و لەلایەن ئومێد تۆفیقیانەوە لە فارسییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر ئینگلیزی.[7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.