بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
شیکردنەوەی ڕاستییەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە دروستەکە / From Wikipedia, the free encyclopedia
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بریتییە لە ھەڵسەنگاندنی ڕاستییەکان بۆ گەیشتن بە بڕیارێک و یەقینێک لەسەر بابەتەکان.[1] بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بابەتێکی ئاڵۆزە و چەند پێناسەیەکی ھەیە کە بە شێوەیەکی گشتی ئەمانە لەخۆدەگرێت: ژیری، ژیربێژی، گومانکاری، ھەڵسەنگاندنی بێلایەنانە یان ھەڵسەنگاندنێکی زانستیی ڕاستەقینە و دروست بەشێوەیەکی بێ لایەنانە. ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە خۆ ئاراستەکەر، خۆ ڕێککار، خۆ چاودێریکەر و خۆ ڕاستکەرەوەیە بەو واتایەی کە ھەموو ئەم ھەنگاوانە لەلایەن تاکەکەس خۆیەوە دەست پێشخەری بۆ دەکرێت و پابەندە لەسەر پێوەری توند بۆ نایابێتی و فەرمانی ژیرانە بۆ بەکارھێنانیان. بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لەسەر گەیشتن بەم ئامانجانە کار دەکات: پەیوەندیی کاریگەر، توانای چارەسەری کێشە و زاڵبوون بەسەر خۆویستیی ڕەسەنی.[2][3]