بۆرژوازی
From Wikipedia, the free encyclopedia
بۆرژوازی چینێکی کۆمەڵایەتییە کە لەڕووی کۆمەڵناسییەوە پێناسە کراوە، ھاوتایە لەگەڵ چینی ناوەڕاست یان ناوەندی سەرەوە. ئەوان بە دەوڵەمەندییان[1] و سەرمایەی گەورەی کولتووری و دارایییان لە پرۆلیتاریا جیا دەکرێنەوە و بە شێوەیەکی نەریتی جیاوازییان لەگەڵدا ھەیە. ھەندێک جار دابەش دەکرێن بەسەر بۆرژوازییەکی بچووک (پیتیت)، ناوەڕاست (مۆییەن)، گەورە (گراند)، بەرز (ئۆت) و کۆن (ئەنسیەن) و بەکۆمەڵ بە «بۆرژوازی» ناوزەد دەکرێن.
بۆرژوازی لە فەلسەفەی مارکسیستیدا ئەو چینە کۆمەڵایەتییەیە کە لە سەردەمی پیشەسازیی مۆدێرندا بووە خاوەنی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامبوونی باڵادەستیی ئابوورییان لە کۆمەڵگادا گرنگی بە بەهای موڵک و پاراستنی سەرمایە دەدەن.