From Wikipedia, the free encyclopedia
بنکەی ژین بنکەیەکە لە شاری سلێمانی،[1] کار بۆ پاراستن، ئەرشیڤکردنی بەڵگەنامە کوردییەکان دەکات بە ئەمانجی بوژاندنەوەی کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی.
بنکەکە لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، جگە لە کۆکردنەوە سەدان دەستنووس و بەڵگەنامە و وێنەی لەبارەی مێژووی کورد و ناوچەکە، ھاوکات زیاتر لە ١٧٠ ڕۆژنامە و گۆڤاریی لە لە ناوچوون پاراستوە و زیاتر لە ١٠٠ کتێبی نووسەرانی کوردی بە چاپگەیاندوە.[2][3] لە ئێستادا، ڕەفیق ساڵح بەڕێوەبەری بنکەکەیە.[4][5]
تەلاری بنکەی ژین کۆمەڵگایەکی ڕۆشنبیری ھەمە لایەنە و بڕی ٣ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی تێچوەو، پێکھاتوە لە پێنج نھۆم کە چەندین ھۆڵی تایبەت بە بوارە جیاجیاکانی وەک کتێبخانە، چاپخانە، کافتریا و ھۆڵی کۆبوونەوەی ٣٠٠ کەسی، ھەروەھا شانۆ و سینەمای تێدایە، ھۆڵی فێرکردنی زمان، کۆمپیوتەر و شوێنی کردنەوەی پێشانگا و چالاکییە ھونەرییە جیاجیاکانی تێدایە.[6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.